ئەنجامنامەی کۆنگرەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال بۆ رایگشتیی بڵاوکرایەوە

 پێبجەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال، بە دروشمی “بە چواری نیسان شەنگال ئاوا دەکەین، خۆبەرێەبەریی مسۆگەر دەکەین” و بە ئامادەبوونی ٤٥٠ نوێنەر و نێردە، لە ناوچەی سنونێی سەر بە شەنگال بەڕێوەچوو، تیایدا ئەنجامنامەی کۆنگرە خرایە ڕوو و بۆ ڕایگشتیی بڵاوکرایەوە.

دەقی ئەنجامنامەی و بڕیارەکانی کۆنگرە:

کارەکانی کۆنگرە وتوێژ و پەسەندکردنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگالی لەخۆگرت. هەروەها هەریەک لە جیهان جەلو و نایف شەمۆ وەک هاوسەرۆکی مەجلیس هەڵبژێردران. هەروەها حسین سەعدو و خوخی دەخیل وەک جێگری هاوسەرۆک هەڵبژێردران. لەگەڵ ئەوەشدا، لە کۆنگرەکەدا ١٠١ ئەندامی مەجلیسی گەل پەسەند کران، لە نوێنەرانی مەجلیسی گوندەکان و نوێنەری پێکهاتەکانی شەنگال، نوێنەری دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی شەنگا؛. هەروەها ئەندامانی مەجلیسی ئیدارە و ئەندامانی دەستەی گشتی هەڵبژێردران.

کۆنگرەکە بەم بڕیارانە کۆتایی هات:

 

ڕاگەیاندنی هاوسەرۆکی مەجلیسی جێبەبێکردن، شەهید دژوار فەقیر، وەک هاوسەرۆکی هەمیشەیی و مەعنەوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.

ڕاگەیاندنی حسن سەعید، عیسی، ئازاد، پیر چەکۆ، شێرزاد، ئاگر، ئەنوەر، زاگرۆس، محسن، ئیبراهیم دەروێش، فراشین، شەهید مەنال و شێروان، وەک شەهیدانی سەردەم و بەرخۆدان.

ڕاگەیاندنی شەهیدانی نەخۆشخانەی سەکینیە وەک ڕەمز و شکۆی کار و نیشتیمانپەروەری.

بەنیسبەت قڕکردنی ئێزیدییەکانەوە، هەم لە عێراق و هەم گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، دەبێت کاربکرێت بۆ دانپیانانی وەک جینۆساید.

لەپێناو دانپیانان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، دەبێت گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی ببەسترێت و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکرێت.

دەبێت پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کە مەجلیسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئامادەی کردووە، وەک چارەسەرێک ببینرێت و بکرێتە بناغەی هەموو کۆبوونەوەکان.

دەبێت ڕێککەوتنی ٩ ـی ئۆکتۆبەر لەنێوان کازمی و پەدەکە و دەوڵەتی تورکیا ڕەتبکرێتەوە و خەبات بەم ئاراستەیە بکرێت.

کاربکرێت بۆ دامەزراندنی یەکێتیی دانیشتووانی شەنگال.

کارکردن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هەموو ڕێگەکان.

دانانی مام زەکی و مام بەشیر وەک پایەکانی ڕێککەوتنی ئێزیدی.

وا بڕیارە سبەی یەکەمین کۆبوونەوەی مەجلیسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال بەڕێوەبچێت و هاوسەرۆکانی مەجلیسی جێبەجێکردنی شەنگال و دیوانی مەجلیسی جێبەجێکردن هەڵبژێردرێن.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *