پرۆفیسۆر جەیسۆن: قوڵیی فیکر کارەکانی ئۆجالان و ثیۆری سیاسیی نیشانیدەدات چۆن کۆزمۆپۆلەتیک و میتافیزیکیی پێکەوە گرێدراوە

لە چوارچێوەی “رۆژی کتێبی عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان” لە چەند شارێکی بریتانیا و ئیرلەندا بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەر ئ.ۆ.جالان خوێندرایەوە و پەیامی “کلیلی یەکسانیی و ئازادیی و ئاشتیی عەبدوڵا ئ-ۆ-جا-لانە” درا.

لە چوارچێوەی کەمپەینی جیهانی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان و چارەسەری سیاسیی پرسی کورد، تایبەت بە “ڕۆژی جیهانیی کتێبی عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-الان” لە چەند شارێکی بریتانیا و ئیرلەندا چالاکیی ئەنجامدرا.

بە بەشداری مەجلیسی گەلی کورد، کژار و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و پەژاک و جڤاکی ئازاد، لە شاری لەندەن کتێبەکانی ڕێبەر ئ-ۆ-ج-ا-لان خوێندرایەوە، چەندین کەس بەشداربوون و چەند بەشێک لە کتێبەکانی “بەرخۆدانی چاندەکان” و “سۆسیۆلۆژیای ئازادیی” و “شارستانییەتی سەرمایەداریی” و “ئازادیی ژن” خوێندرایەوە.

بەڕێوەبەری ناوەندی جڤاکی کوردیی لەندەن – ئیسحاق میلانی، وتی: “نەوەک هەر گەلی کورد، بەڵکو گەلانی جیهان دەربارەی فیکری ئازادیی و یەکسانیی و دیموکراسیی ڕادیکاڵی رێبەر ئاپۆ دەدوێن و لێی دەکۆڵنەوە، هەریەکەیان دەبێتە مانیفیستۆیەک.

هەروەها پاشان بەناوی کژار و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و جڤاکی ئازادەوە پەیامێکی هاوبەش پێشکەشکرا، چەند بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان بە کرمانجیی سەروو، کرمانجیی ناوەڕاست و ئینگلیزیی و و فارسیی و تورکیی خوێندرایەوە.

لە زانکۆی جۆرکی ئیرلەندا، کە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆج-ا-لان خوێندرایەوە. پرۆفیسۆری بەشی فەلسەفە، د. جەیسۆن دۆکستادەر چەند بەشێک لە کتێبی “سۆسیۆلۆژیای ئازادیی” خوێندەوە، لەو بارەیەوە وتی: “قووڵیی فیکر و بەرفراوانی کارەکانی ئ-ۆ-ج-ا-لان و ثیۆری سیاسیی، پێمان نیشان دەدات چۆن ڕامانی کۆزمۆپۆلەتیکیی و میتافیزیکیی بەرفراوان پێکەوە گرێدراوە”. هەروەها دووپاتی کردەوە، ئەمە دەرخەری قووڵیی ثیۆرە سیاسییەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لانە.

تۆڕی پشتیوانیی لە کوردان لە زانکۆی شێفێڵد چالاکی خوێندنەوەی ئەنجامدا، د. جەستینا بەشێک لە کتێبی “سۆسیۆلۆژیای ئازادیی” خوێندەوە.پاشان لەسەر بابەتی “کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک” وتوێژ کرا.

هاوکات کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی لیڤەرپول خوێنرایەوە. ئاماژە کرا بە گۆشەگیریی ئیمرالی و دووپاتکرایەوە، هێزەکانی مۆدێرنیتەی پیاوسالاریی و دەسەڵاتدار و سەرمایەدار لە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان دەترسن. دووپاتکرایەوە، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، ژیانی دیموکراتیک و یەکسان و ئازادیی گەلان و ئازادیی ژنانی کردوەتە سیستەم. لە چالاکییەکەدا بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان خوێندرایەوە و تاوتوێ کرا.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …