هاووڵاتییانی عه‌ره‌بی گونده‌كانی شه‌نگال باس لە گۆشه‌گیریی توندی سه‌ر رێبه‌ری گەلان عه‌بدوڵا ئۆ*جا*لان ئەکەن و رایانگه‌یاند، “ئێمه داوای ئازادكردنی رێبه‌ره‌كه‌مان ئه‌كه‌ین؛ تا ئه‌و كاته‌ی ئازاد ئه‌بێت به‌رده‌وام ئه‌بین له خۆڕاگریی”.
پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی دانیشتوانی شه‌نگال له‌باره‌ی گۆشه‌گیریی توندی سه‌ر ڕێبه‌ری گەلان عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی فورات نیوز کرد.
فاتمه مسته‌فا ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ هه‌واڵ و زانیارییمان له‌باره‌ی ڕیبه‌ره‌كه‌مانه‌وه نییه، ئێمه به توندیی ئێدانه‌ی ئه‌و گۆشه‌گیرییه دژواره‌ی سه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌مان ئه‌كه‌ین و ئه‌ڵێین: ئێمه كۆتایی به سته‌مه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌هێنین.
وتیشی: هه‌روه‌ك چۆن ڕێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نداریی له ئێمه‌ی ژنان ئه‌كات، ئێمه‌ش به هه‌موو هێز و ئیراده‌مانه‌وه پاڵپشتیی ڕێبه‌ره‌كه‌مان ئه‌بین”، فاتمه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌كه‌ین، كه هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی به زووتریین كات بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌ردانی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌وێت سه‌رۆك له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ئازاد بێت و له نێوانماندا بژیت.
هه‌روه‌ها فاتمه موخلف، خه‌ڵكی گوندی بیرجار-ی سەر بە شەنگالە، داوای ئازادیی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالانی كرد و وتی: “سه‌رۆكمان ئێمه‌ی فێری هه‌موو شتێك كرد. له كۆیلایه‌تیی و پیاوسالاریی ڕزگاری كردین. هیوادارین سه‌رۆكه‌كه‌مان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئازاد بێت”.
فاتمه، باسی كاریگه‌ریی فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ری گەلان له‌سه‌ر ناوچه‌كه كرد و وتی: ئێمه له سایه‌ی ئه‌و فیكره‌وه خۆمان به‌ڕێوه‌ئه‌ین.
لای خۆیه‌وه ئه‌بۆ سەغر، یه‌كێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی پێكاته‌ی عه‌ره‌ب له شه‌نگال ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك كارێكی دژ به مرۆڤایه‌تیی ئه‌كات و ماوه‌یه‌كی زۆره رێگه‌ی نه‌داوه بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی چاویان به ڕێبه‌ره‌كه‌مان بكه‌وێت و سه‌ردانی بكه‌ن. ئێمه به گومانه‌وه له‌و دۆخه ده‌ڕوانین”.
ئه‌بو سەغر، داوای له هه‌ر كه‌سێكی ئازادییخواز و خاوه‌ن ویژدان كرد، به‌رامبه‌ر به كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه و وتی: ئێمه بێده‌نگیی ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان شه‌رمه‌زار ئه‌كه‌ن. تا ئه‌و كاته‌ی زانیاریی له‌باره‌ی سه‌رۆكه‌كمان وه‌رنه‌گرین ئێمه ناوه‌ستین و به‌رده‌وام ئه‌بین. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان گوشارمان ئه‌خه‌نه‌سه‌ر و ڕێگه ناده‌ن زانیاریی و هه‌واڵ له‌باره‌ی سه‌رۆكه‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنین، ئێمه‌ش گوشار ئه‌خه‌یه‌نه سه‌ر ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییمان ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته ئاماژەی بە هه‌ماهه‌نگیی نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو شه‌نگال کرد و وتی: كارێكی پیرۆزی له‌مجۆره ئه‌توانێت ده‌رگا به‌ڕووی زۆر شتی باش‌دا بكاته‌وه. به‌تایبه‌تیی ڕێككه‌وتنی نێوان عه‌ره‌ب و ئێزدیی، پێكه‌وه‌ژیانی خه‌ڵك زۆر گرنگه. هه‌روه‌ها ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئه‌توانێت گوشار بخاته‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیش، تا ئه‌و كاته‌ی زانیارییمان له‌باره‌ی سه‌رۆكه‌وه ده‌ست ئه‌كه‌وێت.
ئه‌بو سەغر له كۆتایشدا وتی: ئێمه وه‌ك گه‌لی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه داوای ئازادیی سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌كه‌ین و هیوادارین به زووتریین كات ئازاد ببێت و بگه‌ڕێته‌وه ناومان.