رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین

وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی شەو هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ناوچەی  مەتینای هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا  دەستپێکرد. ئەم هێڕشە و لەشکرکێشیەیی دەوڵەتی تورکیا ئەگەر چی چاوەڕوانکراوبوو، چونکە هەموو تاکێکی گەلی کورد و ئازادییخواز دەبێ ئەو ڕاستییە بزانێت کە حکومەتی شەڕی ئەکەپە – مەهەپە دەرگیری قەیرانێکی گەورە بووە، دەربازبوون لەو قەیران و تەنگەژە ئابووریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییە، دەخوازن بە شەڕ و ئۆپەراسیۆن و هزری فاشیەت وەڵام بدەنەوە.

هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەی پەنای بۆدەبەن  شەڕ و هێرشکردنە بۆ سەر تەڤگەری ئازادیی و بەرخۆدەری کوردستان.  هەر بۆیە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەدەرەوەی وڵات، بە توندی هێڕشەکانی حکومەتی فاشی تورکیای داگیرکەر شەرمەزار دەکەین. لە هەمان کاتدا داوادەکەین لە هەموو مرۆڤێکی کورد و کورستان و دۆستانمان،  لەم ڕۆژگارە هەستیارەدا بێدەنگ نەبن و لە دژی ئەو هێڕشە هۆڤانەیەی تورکیا هەڵوێست وەرگرن.

لەهەمان کات لەدەرەوەی وڵات داوا لە هەموو هێزە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان دەکەین، کە پێکەوە یەکگرتوانە بەهێزێکی بەتین و کاریگەر بکەوینە ناو  هەڵوێستی جدیی و بەڕۆحی تێکشکاندنی دوژمنی داگیرکەر سەفەربین و چیمان لەتوانادابێت لەکاری مەیدانیی و دبلۆماسیی درێخیی نەکەین.

یەکێتیی ڕیزەکانی گەلی کورد  و هەموو پارت و ڕێکخراوە ئازادییخواز و مەدەنیی و پیشەییەکان، هەمیشە بەردی بناغەی سەرکەوتنمان بوون، ئێستاش لە هەموو ڕۆژێک زیاتر پێویستە لەسەرمان بەو هاودەنگیی و یەکڕیزییە هەیە.

بژی یەکێتیی و یەکڕیزیی دژی داگیرکاریی، بڕووخێ ڕژێمی داگیرکەری تورکیا، بژی بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان/ دەرەوەی وڵات

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …