تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لە یادی رۆژنامەگەریی کوردییدا بڵاوکردەوە

یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیی پییرۆزبێت

لە یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، پییرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی ئازا و ئازاد ئەکەین کە هێڵی ئازادیی ئەم کاروانە درێژە پێئەدەن و لە هەڵدێر و سەختییەکان ناسڵەمنەوە.

لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان و جەلادەت بەدرخان، لە قاھیرەی پایتەختی میسر ژمارە(١)ی رۆژنامەی “كوردستان”، وەک یەکەم رۆژنامەی كوردیی چاپ و بڵاوکرایەوە؛ رۆژنامەکە ژمارەی (٣١) هەتا ساڵی ١٩٠٢ لێدەرچوو، ئەمەیش وەرچەرخانێك بوو لە رۆشنبییریی کوردیی و كوردستان دا.

رۆژنامەی کوردستان، دەستپێکی کاروانێکی گرنگ و بە بڕشتی رۆژنامەگەریی کوردیی بوو، بەرەوپێشچوونێکی نوێش بوو لە باری نووسیین و تێکستی کوردیی دا کە پەڕینەوەبوو لە دونیای شیعر و غەزەلەوە بۆ “نووسیین”ی مەعریفیی وهێنانە ئارای نووسیین بوو بە شێوازی مۆدێرن.

لە مێژووی ساڵەیدا ١٢٦، بێگومان ئەم کاروانە دووروودرێژەی رۆژنامەگەریی کوردیی، توشی سەدان هەڵدێر و نشێوی سیاسیی بوویەوە، هەر لە سەرەتاوە لەلاین فاشیزمی تورکیی عوسمانییەوە رێگریی لە درچوونی رۆژنامەی کوردستان کرا؛ بەهۆی سیاسەتی رەگەزپەرستانەی ئەوکاتی عوسمانییەکان رۆژنامەکە هەر ژمارەیەکی لە چەند وڵاتێک درچوون. ئێستایش دەسەڵاتی فاشیستانەی ئاکاپە و دەوڵەتی تورکیا، لەبەرامبەر ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی رۆژنامەنووسیی و بەتایبەت لە دژی رۆژنامەنووسانی کورد لە تورکیا بەردەوامیی هەیە و رۆژنامەنووس تیرۆر دەکرێت و زیندانیی ئەکرێن.

کاروانی رۆژنامەنووسیی کوردیی لە هەرێمی کوردستان-عێراق، لە ساڵی ١٩٩٢-ەوە، وێڕای بوونی ژمارەیەکی زۆر لە مێدیای “نووسراو، بیستراو، بینراو” کەچی ئازادیی رۆژنامەنووسیی فەراهەم نەبووە، لەلایەن دەسەڵاتەوە رۆژنامەنووسان رووبەڕووی توندوتیژیی و زیندانییکردن و بێسەروشێنکردن و تیرۆر کردن بوونەتەوە و کەناڵ و دەسگاکانی راگەیاند سوتێندران و دەستیان بەسەرداگیراوە. لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژنامەنووسان لە ژێر هەڕەش و مەترسیی جددیی دا کاری مێدیاییان کردوە و بەدرێژایی ٣٣ ساڵی فەرمانڕەوایی کوردیی هەرێمی کوردستان هەتا هاتووە پانتایی ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەنووسیی پەرتەسک تر بووەتەوە، هەناسەی ئازادیی و گوزارشت لە خۆکردنی نەهێشتووەتەوە.

هەر بەهۆی ئەو عەقڵییەتە سەرەڕۆ و ستەمکارەی لە هەرێمی کوردستان زاڵە، هەر لە سەرەتای دروست بوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، دەیان رۆژنامەنووس و نووسەر و کەسایەتیی، لەبەر دەربڕینی بۆچوون و نووسیین و رەخنەکانیان زیندانیی و تیرۆر و بێ سەرشوێن کران. هەتا ئێستا بکوژانی رۆژنامەنووسان “سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانیی، ویدات حسێن” و رۆژانەنووسانی دیکە، دادگایی نەکراون و سزای خۆیان وەرنەگرتووە.

لە یادیی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیی دا، پێویستە هەرچی زووە رۆژنامەنووسانی زیندانیی کراو، لە زیندانەکانی پارتیی دێمۆکراتیی کوردستانی عێراقدا ئازاد بکرێن. ئەو دەسەڵاتەی کە جگە لە تیرۆری رۆژنامەنووسان، شتێکی نەکردە سەر خەرمانی رۆژنامەگەریی کوردیی، پێوستە ریسوا بکرێت و بەسزای عادیلانەی گەل بگات.

دەسەتەی راگەیاندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان  

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …