بەدەستپێشخەری تەڤگەری ئازادیی و بەشێک لە گرووپ و ڕێکخراوەکانی شاری سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی دژی هەڵوێستەکانی پارتی دیموکرتی کوردستان و داگیەکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گردبوونەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٥/٩/٢٠٢١ بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی گردبوونەوەیەک لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێـمانی ڕێکخرا و تێدا ئیدانەی شەهیدکردنی حەوت گەریلا بەدەستی پارتی دیمووکراتی کوردستان کە لە ٢٦ی تەمووزی ئەم ساڵدا و بێ سەروشوێن کردنی سێ گەریلای دیکە لە هەمان مانگدا.
لە سەرەتایی گردبوونەوەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و دواتر وتاری تەڤگەری ئازادیی لە لایەن هەڤاڵ وەهابەوە خوێندرایەوە و وتی: وەک ڕای گشتی ئاگادارە چەند ڕۆژێک پێشئێستا لە بۆسەیەکی چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی خەلیفان حەوت گەریلای پەکەکە شەهید دەکەن،ئەمە لە کاتێکدایە هەر لە هەمان شوێن و لە 26ی تەمووز هەمانهێز سێ گەریلای دیکە بێ سەر و شوێن دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی ئەم کردەوەقێزەونە شەرمەزار و ڕیسوا دەکەین و بە کارێکیخیانەتکارانەی دەزانین.
ڕاشیگەیاند: ئەم هاوکاریانەی (پ د ک)لەکاتێکدایە کە دەوڵەتیتورکیا هێرشێکی سەرتاسەری دەکاتە سەر گەلەکەمان لەهەرچوار بەشی کوردستان و بە تایبەتیش هێرشەکانی بۆسەر باشوری کوردستان هەمەلایەن و بەرفراوانە.
پاشان وتاری گرووپی ئاسۆی نوێ لە لایەن لوقمان حسن خوێندرایەوە ئاماژەی بەوەکرد: لە ڕابردوودا بینیمان لەکاتی مەترسیی داعش بۆسەر باشوری کوردستان، پەدەکە و حکومەتی هەرێم پەنایان بردە بەر گەریلا و ئەوانیش گیان لەسەردەست هاتن و لە قەندیلەوە دابەزین بۆ سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، بە خوێنی خۆیان باشوریان پاراست، ئێمە ڕۆڵی گەریلا نادیدە ناگرین و دەزانین کێ دڵسۆزی خاک و نیشتمانە.
ئەوەشی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئێستا پلانگێڕییەکی مەترسییدار لەسەر خاکەکەمان هەیە، کە ئەندازیارەکەی ئەردۆغانە و پەدەکەش بەشێکە لەو پلانە، دەبێت پەدەکە بزانێت خوێنی ڕۆڵەی کورد هەروا ئاسان نییە و ئەگەر نابنە پشتیوانی تێکۆشانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، مەبنە خیانەتکار و ئاستەنگ لەبەردەمیان.
باوکی یەکێک لە شەهیدەکانی حەڤدەی شوبات شەهید سورکێو لە وتەیەکدا وتی بەڕاستی بەداخەوەم کە ئەمڕۆ لەم گردبوونەوەیەدا و شاری سلێمانی کە هەزارەها کەسی تێدایە جێگەی داخە کە خەڵک بەشداری نەکردووە، پێوویستە ئێمە هەڵوێستمان هەبێت بەرامبەر هەموو داگیرکارییەکان،
ئاماژەی بەوەشدا: دەوڵەتی تورک بەداردەستی پارتی دیمووکراتی کوردستان هێڕش دەکاتە سەرگەریلا وبەو هۆیەوە حەوت گەریلا شەهید کەوتن و پاشان لە هەمان مانگدا سێ گەریلای دیکە بێ سەروشوێن کراون، ئێمە وەک کەس وکاری شەهیدان ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی پارتی دەکەین و شەرمەزاری دەکەین.
هەروەها دوا وتار لە لایەن بانو هەلەبجەی ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان_ڕژاک خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد: دیارە پارتی دیمموکراتی کوردستان پێشکەوتن دەکات بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بۆ داگیرکارییەکانی لە باشوری کورستاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد: پارتی پێشەنگایەتی دەکات بۆ دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی کورستان و بەشێکی کورستانی خستۆتە ژێردەستی تورکی داگیرکەر