یادی شەهید هەڵمەت کرایەوە

 

لە سێهەمیین ساڵیادی شەهید بوونی هەڤاڵ هەڵمەتدا سۆزو پەیمان نوێکرایەوە  بۆ درێژەدانە بە ڕێبازەکەی.

لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە سێهەمیین ساڵیادی شەهادەتی هە ڤاڵ هەڵمەتدا بە مەڕاسیمێکی شایستە یادی شەهید هەڵمەت و شەهید شاهین و شەهید دەوران بەرزڕاگیرا. لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕیگای ئازادیی، دواتر مۆم لە لایەن دایکانی شەهیدەوە داگیرسێنرا.

پاشان وتاری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە لایەن هەڤاڵ وەهاب خوێندرایەوە کە تێدا هاتبوو: بە ناوی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان, بەخێر هاتنتان دەكەین بۆ سێیەمین  ساڵیادی شەهیدان شەهید هەڵمەت, شەهید دەوران, شەهید شاهین .هەر لێرەوە  بە ڕێز و حورمەتەوە  سەری ڕێز دادەنەوێنین  لە بەرامبەر شەهیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان بە تایبەت شەهید هەڵمەت , شەهید شاهین, شەهید دەوران.

باسی لەوەش کرد: ئەمڕۆ گەلەكەمان بە قۆناغێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. لە لایەك دەوڵەتی داگیركەری توركی فاشی و بەهەموو تواناكانی خۆیەوە هەرچی لە دەستی بێت بۆ قڕكردن و لەناوبردنی گەلەكەمان لە باكور و ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان  بەبێ‌ جیاوازی بەردەوامە، هەر لە گرتن و كوشتن و تیرۆر كردن و هەتا لە ناو بردنی ژینگەی كوردستان و بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكرا  و كیمیایی بە بەرچاوی دنیاوە. لە بەرامبەر بە تێكۆشەرانی ئازادی كە بە ڕۆحی بەرخۆدانی  لە زاپ و مەتینا و ئاواشین هەموو پیلانەكانی داگیر كاری و خیانەت كارانیان پوچ كردۆتەوە و بۆ پاراستنی كوردستان داستانی مێژوییان نوسیوەتەوە.

دواتر وتاری بنەماڵەی شەهید هەڵمەت لە لایەن خوشکی شەهید هەڵمەت لاڤە غەریب خوێندرایەوە و ڕایگەیاند : ئەم یادە چەند بەسوێ و ئازارە هەزار هێندە جێگای شانازیمانە کە خاوەنی ئەو سەرکردە شۆڕشگێڕەین، ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید بینیمان کە گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی پەکەکە چەند بە دڵسۆزانە و بەشکۆوە خاوەندارێتییان لەو سەرکردەی خۆیان کردووە، ئەمڕۆ داگیرکەران بەهاوکاری دەستی ناوخۆ دەیانەوێت ئەو دەستکەوتانەی کە شەهید دیار و هاوڕێکانی بەدەستیان هێناوە بسڕنەوە.

لاڤە غەریب وتیشی: بەڵام ئەوەی کە شەڕی داگیرکاریی دەکات هاوڕێکانی هەڤاڵ هەڵمەتە و سەرکەوتن هەر بۆ ئەوانە، پەیمان دەدەین لەسەر ڕێبازەکەی ئەو بەردەوامبین، نەفرەت لە خیانەتکاران.

هەروەها  لەلایەن شاڵاو میتانییەوە، وتار و پەیامی کەجەکە بۆ سێهەمین ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵ هەڵمەت خوێندرایەوە کە تێدا هاتبوو: ئێمە بزوتنەوە و گەل بەبەرخۆدانی شەڕی شۆڕشگێڕی کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەت و هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان لە فاشیستەکان دەکەینەوە، لەم ساڵدا تێکۆشانمان بۆ تۆڵەسەندنەوە بەهێزتر دەکەین و زیاتر لێپرسینەوە لە بکوژانی گەلی کورد دەکەین.

باسیش لەوەکرابوو: هەڤاڵ هەڵمەت هەمیشە باوەڕی بەیەکگرتوویی و یەکێتی کوردان هەبووە، بە هۆشمەندی و ئاگایی قوڵی مێژووەوە دوژمنانی گەلی کورد و کوردستان بەدروستی دەناسی هەرگیز لە خەبات و تێکۆشانی دژ بە ئەواندا پاشەکشەی نەکردووە، لەسەر ئەم بنەمایە هەمیشە تێکۆشانی لەدژی سیاسەت و زیهنییەتی پاکتاوکار و داگیرکەری کردووە، هەروەها تێکۆشانی لەدژی خیانەت و ناپاکی پێکەوە کردووە، بەمشێوەیە هەمیشە بەرامبەر بە هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دوژمنان دەوەستایەوە و بەم تێگەشتن و هەڵوێستەوە نوێنەرایەتی هێڵی ڕاستی ئازادیی و دیموکراسی لە باشووری کوردستان کرد

وتاری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە لایەن محمد عەبدووڵلا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی پێشکەش کرا و ڕایگەیاند: هەڤاڵ هەڵمەت قوتابخانەیە بۆ تێکۆشانی نەتەوەیی، ئەو شەڕی زیهنییەتی دەسەڵاتداری و پیاوسالاری کردووە لەناو کۆمەڵگادا بۆیە هەموو کۆمەڵگا خۆشیاندەوێت باسی لەوەشکرد، چەندە هەوڵی بۆ یەکێتی و یەکگرتووی گەلی کورد دەدا و دژی داگیرکاری شەڕی دەکرد.

محمد عەبدووڵلا  وتیشی: ئەو حکومەتەی هەرێمی کوردستان کە هەیە بوون بە شێک لە ئەجێندای داگیرکەران و خیانەت، ئەو هەموو داگیرکاریی و تیرۆرە هەیە و بێدەنگن لە کوێی دنیا هەبووە بەرامبەر ئەو تاوانانە حکومەت بێدەنگ بێت، ئەگەر نەکەوتبنە خزمەتی داگیرکەرانەوە بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشگێڕان، هەڤاڵ هەڵمەت دەیویست ئەم ڕێچکەیە تێکبشکێنێت بۆیە کرایە ئامانج، گرنگترین شت کە ئێمە بیکەین درێژەدانە بە ڕێبازەکەی.

 

لە کۆتایشدا کتێبێک لە سەر ژیان و تێکۆشانی هەڤاڵ هەڵمەت پێشکەش بە میوانەکان کرا.

هەڤاڵ هەڵمەت لە ٢٧/٦/٢٠١٩لە هێرشیکی فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە گەڵ سێ هەڤاڵی تر بە ناوەکانی شەهید شاهێن و شەهید دەوران شەهید دەکرێن.

 

س_ع

 

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

پەردە لەسەر وێنەی شەهید کەمال لادرا

لە شارۆچەکەی پێنجوێن، بە ئامادە بوونی بنەماڵەی شەهید کەمال، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *