ساڵی نوێی خوێندن بەرەو چ ئاڕاستەیەک؟

موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ

 

شایەنی باسە چەند ساڵێکە بەھۆکاری جیاوازەوە پڕۆسەی خوێندن لەکوردستان ڕۆژ بەڕۆژ ڕووەو دوواوە لەپاشەکشەدایەو بەچەندین گرفت وقەیرانی دارایی و تەندروستی یەوە دەناڵێنێت ، لێرەوە بەکورتی تیشک دەخەمەسەر بەشێک لەو گرفتانە بەئومێدی ئەوەی لەدەستپێکی ساڵی نوێدا چارەسەر بکرێن و چیتر پڕۆسەکە بەئاقاری ھەرەسھێناندا نەڕوات .

دۆخی دارایی :
بەداخەوە ئەوگرفتە لەساڵانی ٢٠١٤ بەدواوە ڕۆژ بەڕۆژ بۆتەکێشەو بەربەست لەبەردەم پڕۆسەی خوێندن :
١- دابیننەکردنی مووچەو دەرماڵەو شاییستە داراییەکانی مامۆستایان ١٠٠٪ وەک خۆی و مانگانە لەکاتی خۆیدا بەھۆکاری جۆراوجۆر لەوانە پاشەکەوتی مووچەو بڕینی بەشێکی مووچە بەھۆکاری خەراپی دارایی حکوومەت، نەھێشتن وڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان کەچەند ساڵێکە وەستاوە، بایکۆتی مامۆستایان بۆناو ھۆڵەکانی خوێندن .
٢- دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کەڕێژەیان لە بیست ھەزار مامۆستا نزیک دەبێتەوە، ٢٠٪ ی مامۆستایانی کەرتی پەروەردە پێکدەھێنن ،چەندین ساڵە بەردەوامن لەوانەگوتنەوە بەبێ گوێدانە سەختی ژیان وگوزەرانیان بەمووچەیەکی کەم و ناشایستە چاوەڕوانی دامەزراندنن.
٣- نەبوونی بووجەی پێویستی ساڵانەی تەرخانکراو بۆ بنیاتنانی ژیرخانی پەروەردەیی لەبواری بیناو دروستکردنی قوتابخانەی نوێ ونۆژەنکردنەوەی بینای قوتەبخانە کۆنەکانی، کەلەئێستادا ئەم کەرتە پێویستی بەڕێژەیەکی زۆر لەدروستکردنی قوتابخانەو نۆژەنکردنەوە ھەیە. ھەروەھا دابینکردنی تاقیگەو پێداویستیەکان لەبواری گەرما و سەرما.
٤- کەرتی گشتی بە بەراورد بە کەرتی تایبەت ( قوتابخانە ئەهلیەکان) لە پەروەردەدا بەرەو پشتگویخستن چووە و حکومەت لە ئاست خواستە پەروەردەییەکاندا خەمساردە. کەرتی گشتی لە داکشان و کەرتی تایبەت لە هەڵکشاندایە.
٥- نەبوونی خولی ڕاھێنان وپێگەیاندنی ساڵانە بۆ مامۆستایان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفیان .
٦- یەکساننەکردنی بڕوانامەی باڵای ماستەرو دکتۆرای مامۆستایانی پەروەردە، نەبەستنی دەرماڵەو شاییستەی داراییان .
بەداخەوە چەند ساڵێکە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە لەئەنجامی نەبوونی پلانو مامەڵەکردنێکی زانستیانە لەگەڵ دۆخەکەو بڕیاری جۆراوجۆر، وایکرد بۆچەندین جار خوێندن بوەستێت، مامۆستایان و قووتابیان دووربخرێنەوە لەناوەندەکانی خوێندن.
ئێستاش کەلەسەرەتای دەستپێکی ساڵی نوێ نزیک دەبینەوە کەبڕیارە تا ناوەڕاستی مانگی نۆ پڕۆسەی خوێندن دەست پێبکاتەوە پێویستە حکوومەتی ھەرێم و وەزارەتی پەروەردە بەجدی ئاوڕێک لەچارەسەری ئەم گرفت وبەربەستانە بداتەوەو لەخەمی ئاییندەی ڕۆلەکانی بێت.

هەروەها چێکی بکە

سلێمانی: ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە. ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *