سریانییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازیان کرد

مەجلیسی نەتەوەیی بێتناهرین (موب)، داوا دەکات گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان هەڵبگیرێت و ئازاد بکرێت.

مەجلیسی نەتەوەیی بێتناهرین (موب) رایگەیاند، رژێمی تورک دادپەروەریی و یاسا و مافی مرۆڤ پێشێل دەکات، وەک تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیی، گۆشەگیریی لەگەڵ پەیماننامەی نێونەتەوەییەکان ڕێکدەخات، بانگەوازی لە هەموو گەلان کرد بەرامبەر ئەمە هۆشیار بن.

مەجلیسی نەتەوەیی بێتناهرین (موب)، ڕێکخراوی کۆکەرەوەی سریانییەکانە، لە کۆمەڵەی سریانییەکان لە شاری تورگی سویسرا، لەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و سەمیر گورجۆ ڕایگەیاندراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە زیندانە و ٣٣ مانگە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نازانرێت.

گورجۆ وتی: “بەناوی ڕێکخراوەکانی گەلی سریانی-ئاشوری-کلدانی-ئارامی، بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕایگشتی نێونەتەوەیی و نوێنەری دامەزراوە چاپەمەنییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی ئەوروپا بۆ گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە ئەرکمان زانی ئەم ڕاگەیاندراوە بدەین. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان نزیکەی ٢٥ ساڵە لە دورگەی ئیمراڵی زیندانی کراوە. لە گۆشەیەکدا تەنیا کراوە و ماوەی دوو ساڵ و نیوە لە گۆشەگیرییەکی تونددا مافە یاسایی و مرۆییەکانی لێ زەوت کراوە. ماوەی دوو ساڵ و نیوە، پارێزەران و بنەماڵەکەی سەرباری هەموو داواکارییەکان، ناتوانن سەردانی بکەن”.

ڕژێمی نەژادپەرست و ئایین‌پەرست و تاک‌پەرست

گورجۆ ڕایگەیاند، “تورکیا بە ڕژێمێکی تاکەکەسی بەڕێوەدەبرێت، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە سەرۆکایەتی تەیب ئەردۆگان، ١٠٠ ساڵە درێژە بە سیاسەتی جیاکاریی و گۆشەگیریی دەدەن لەسەر گەلان و ئۆپۆزیسیۆن و کەسانی دیموکراتیک و رۆشنبییر و پێشکەوتوخوازان. کۆماری تورکیا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بۆ ماوەی 100 ساڵە سیاسەتێکی نەژادپەرستیی و ئایین‌پەرستیی و تاک‌پەرستیی پەیڕەو کردووە، بەم شێوەیە هەمیشە مرۆڤەکانی سەر بە ئایینی مەسیحیی، ئێزیدی، عەلەویی، مەزهەب و ئایینە جیاوازەکان دەکاتە ئامانج و هەوڵدەدات بە فشار بەتەواوی بیانسڕێتەوە. دژی ناسنامە ئیتنیکییەکان، پلانی ئاسمیلەکردنی هێنایەپێش بۆ نکۆڵی و لەناوبردنیان، هەموو حکومەتێک هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد لە جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە نامرۆڤانەیە “.

تاوانی نامرۆڤانەی سیستەماتیکی ئەنجامداوە

گورجۆ هێمای بە تاوانە سیستەماتیکەکانی دەوڵەتی تورک کرد و وتی ئەم ڕژێمە هەموو پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و بەشێوەیەکی سیستەماتیک تاوانی نامرۆڤانە لەشێوەی گۆشەگیریی و ئەشکەنجە ئەنجامداوە.

لەسەر تەواوی جڤاک دەیسەپێنێت

هەروەها ئەوەشی باسکرد، کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی ئیمراڵی، بۆ ڕایگشتیی دیموکراتیکی تورکیا مایەی نیگەرانییە، چونکە ئەم گۆشەگیرییە بەسەر هەموو جڤاکدا دەسەپێنرێت، هەر کەسێکیش ناڕەزایەتی دەرببڕێت، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و هەڕەشە و کوشتن و زیندانییکردن دەبێتەوە، وتی: “سیاسەتی گۆشەگیریی بە ئامرازی جیاواز لە هەموو جڤاکدا جێبەجێ دەکرێت، بۆیە گۆشەگیریی ئیمراڵی پەیوەندیدارە بە هەموو کەسێکی دیموکراسییخوازەوە”.

با عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی دەربکرێت

گورجۆ ڕاشیگەیاند، پێویستە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین کارە دژەدیموکراتییکەکان و گۆشەگیریی نەهێڵرێت، دان بە ماف و ئازادیی مرۆڤەکاندا بنرێت. بانگەواز لە ڕایگشتیی جیهان و وڵاتانی ئەوروپا دەکەن، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێست بەرامبەر حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە نیشان بدەن، دەڵێن: “وەک ڕێکخراوەکانی گەلەکەمان، بانگەواز لە هەمووان دەکەین تێکۆشانی هاوبەش و پشتیوانیی بەهێز بکەن”.

گورجۆ لەکۆتاییدا ئەم داواکارییانەی خستەڕوو:

” – گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و بنەماڵە و پارێزەران چاویان پێ بکەوێت.

– دەرفەتی بدرێتێ، تا فیکری خۆی بگەیەنێتە ڕایگشتیی.

– بۆ چارەسەری کێشە جڤاکی و ئیتنیکییەکان لە تورکیا، بتوانێت کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت بکات.

– تاوەکو هەلومەرجی کار و دەرفەتی مرۆیی بخوڵقێت، با لە ئیمراڵی دەربکرێت”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …