دوای كۆبوونه‌وه‌یان لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایانگەیاند، یەکدەنگن له‌بارەی زه‌مینه‌خۆشكردن و به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌کانیان لە پێناوی یه‌كخستنی تواناكان و بە مەبەستی چاره‌سه‌ركردنی كێشان لە هه‌رێمی کوردستان و عێراق دا.
لە ٢٤/١١/٢٠٢٢ بە بانگهێشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەردوو هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا له هاوینه‌هه‌واری شارۆچکەی دوكان، بەمەبەستی پێشخستنی دیالۆگی نیشتمانیی و چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، بەڵام تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکرد بوو.
لە راگەیاندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرابوو کەدەربارەی ئەم تەوەرانە گتووگۆکرابوو: گۆڕانكاریی و پێشهاته سیاسیی، ئابووریی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه.
ئەوەشخرابووەڕوو، کە په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان بەهێزبکرێت هه‌نگاوی خێرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بنرێت، زه‌مینه‌خۆشبکرێت بۆ فراوانكردن و به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كخستنی هێز و تواناكان دوور له تێڕوانینی حیزبی، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی واقیعی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بوونه‌ته‌وه، ئه‌م ئامانجه‌ش له‌پێناو زاڵبون به‌سه‌ر ته‌حه‌ددییه‌كاندا.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، كۆی لایه‌نه‌كان جه‌خت له به‌رده‌وامیی دیالۆگی لایه‌نه سیاسییه‌كان دەکەنەوە، ئەوەش به ئامانجی گه‌یشتن به پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانیی یه‌كڕیزی نیشتمانیی.
هاوکات، بەشداربوانی کۆبونەوەکە هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌بارەی خراپی و ناله‌باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك كرد و ئاماژەیان بەوەشکردبوو کە ژیان و دۆخی خه‌ڵك گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌نگاوبنێن و هاوكاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و هه‌رێمی كوردستان له‌روی ئابووریی، سیاسیی و ئه‌منییه‌وه، كار بكرێت بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا له هه‌رێم به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ بڕیاردان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوی كێشه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان هه‌یه.
س-ع