لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە پێشکەشی باڵوێزخانەکانی عێراق لە سێ وڵاتی دیکە کرد و داوایان کرد حکومەتی عێراق وەڵام بداتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – دەرەوەی وەڵات، شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی، لە باڵوێزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی نەرویج، سوید، بەلجیکا، لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی تەڤگەری ئازادیی و دوو پارتی دیکەوە لە لایەن ئەنجومەنی دادوەریی عێراقەوە، یاداشتی ناڕەزایی خۆی دابە هەرسێ باڵوێزخانەکە.

هەروەها شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات، لە باڵوێزخانەکانی عێراق لە هەر چوار وڵاتی بریتانیا، نەرویج، سوید، بەلجیکا، لە یاداشتەکەدا روونکردنەوە و هەڵوێستی تەڤگەر و ڕەوەندی کوردییان، لە چوارچێوەی ئیدانەکردنی ئەو بریارە کە لە دەرەوەی قان و دەستوری عراقییە گەیاندە باڵوێزخانەکان.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …