تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی

‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک.

بەھەستێکی قوڵەوە بەشداریی ئەو کۆستە گەورەیەیین، کە ڕووبەڕووی خانەوادەی ئێوە بووەتەوە، ئەو رووداوە دڵتەزێن و جەرگبڕە، ھەست و ویژدانی ھەموو کوردێکی ھەژاندوە.

دیارە ئەوە جاری یەکەم نییە، تورکە نەژاد پەرستەکان لەبەر کوردبوون و ئاخاوتن بە زمانی کوردیی، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجام دەدەن.

شەھیدکردنی  کاکە “حەکیم”  لەناو دڵی دەوڵەتی تورکیا، ئەوەندە نامرۆڤانەیە دڵی ھەر کوردێکی ئازارداوە، ئەو رووداوە ناخ ھەژێنە دەبێت وامان لێبکات، لەو رەگەزپەرستیی و دڕندەییەی تورکە فاشیستەکان  تێبگەین، ئەوانە دژ بە ھەموو کوردێکن، دژبە ناوی کوردستان و ھەموو بەھاو نرخێکی مرۆڤایەتیین.

ھەر گەورەکانی ئەو بکوژانەن كە بەدرۆن و فڕۆکە ھێرشمان دەکەنەسەر، رۆژانە کوردی ئازاد تیرۆر دەکەن، شاخ و ئاوەدانییمان دەسوتێنن، ئیدی چارەیەک نییە دەبێت پێکەوەبین  بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارە کە مێژوویەکە خوێنی لێدەچۆڕێ،  ئێمە ھەر چی و چۆن بین، لەخەم و ئازاری یەکتردا بەشدارین، خوێنمان و ھەستمان یەکە.

تەنھا بە یەکگرتوویی و بە وەستانەوەمان لەبەرامبەر ئەو تاوانکارانە، دەتوانین سنورێک بۆ ئەو دڕندانە دابنێین.

دووبارە بەناوی ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پرسەو سەرخۆشیی پێدەگەیەنین و بەشداریی غەم و پەژارەتانیین، داواکارین لە یەزدانی دلۆڤان ئارامییتان پێببەخشێت.

‎ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – دەستەی بەڕێوەبەریی

٢٠٢٤/٩/٢

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …