بەرخودانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ناوچەکانی دەرار و کۆردینەى مەتینا دەنگی شەڕێکی زۆر دەبیسترێت.
سەرچاوەکان رایانگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپخانە و فڕۆکەى جەنگی ناوچەکە بۆردومان دەکات و تۆپێکی ئەو سوپا داگیرکەرە لە گوندی سەرارۆ دراوە.