کۆتا پەیامی کچە عێراقیەکە پێش کوژرانی

 

دوای ئەوەی لە بەغدا تەرمی نورزان شەمەریی دۆزرایەوە، روداوی کوشتنەکەی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لە ئێستادا سەرنج لەسەر هۆکارەکانی پشت روداوەکەیە.

” لەپێناو خۆشبەختی خۆت جەنگێک بەرپا بکە” ئەمە کۆتا پەیامی نورزان شەمەرەیی بوو بەر لە کوژرانی کە بەرواری ١٦ی ئاب لە هەژماری ئینستاگرامەکەی لەپاڵ وێنەیەکی خۆی و هاوڕێیەکیدا بڵاویکردۆتەوە.

چەند رۆژێکێس پێش ئەوە وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و لە پاڵیدا نووسیویەتی ” ناچەمێمەوە تەنانەت ئەگەر شاخەکانیش لەسەر شانم بن.”

نورزان کچێکی عێراقی تەمەن ٢٠ ساڵ بوو کە لە دوکانێکی دروستکردن و فرۆشتنی شیرینی کاری دەکرد، وەک دەردەکەوێت نورزان قوربانی توندوتیژی خێزانی بووە و پێشتر دووجار بەزۆر هاوسەرگیری کردوە و سێیەم جار مامی هەوڵیداوە زۆری لێبکات کە لەگەڵ کوڕەکەیدا هاوسەرگیری بکات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوای ئەوەی لە بەغدا تەرمی کچێک بە ناوی نورزان شەمەریی دۆزرایەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکیان لەبارەی کوژرانی پێکهێناوە و دەردەکەوێت ئەو کارە لەلایەن سێ کەسەوە ئەنجامدراوە و چاوەڕوانی راپۆرتی کۆتایی پزیشکی دادوەرین، دواتر بەڕێوبەری فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، برای نورزان تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی بەهاوکاری دوو کەسیتر دراوەتەپاڵ و لە ئێستادا دەستگیرکراوە.

 

 

 

نورزان شەمەریی

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *