ئەندام پەرلەمانێکی عێراق: قەیرانی ئاو خراپتر دەبێت و پێویستە عێراق بەرامبەر تورکیا کردەوەی هەبێت

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق جەخت، لە پێویستی بەدیهێنانی ئاسایشی ئاو بۆ عێراق دەکاتەوە و رایگەیاند، قەیرانی ئاو بەبێ هیچ چارەسەرێک خراپتر بووە.

رەفیق ساڵحیی – ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق بە مەعلومەی راگەیاند وتی، “لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و پەرلەمان داوای کرد قەیرانی ئاو بە هەموو رەهەندەکانییەوە پێویستە جددییەکی وەربگیرێت”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “عێراق بەدەست قەیرانێکی ڕاستەقینەی ئاوەوە دەناڵێنێت. ”

ئەوەشی وت، “پێویستە حکومەت بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوە و سەرچاوەکانی ئاو میکانیزمی نوێ بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لەگەڵ تورکیا”.

ساڵحیی جەختی لەوەکردەوە”بابەتەکە پێویستی بەوەیە حکومەتی عێراق لە ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتییدا بجوڵێت و بچێتە دانوستاندنێکی جددی لەگەڵ تورکیا”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “قەیرانی ئاو هێشتا بوونی هەیە”.

جەواد بولانی نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پێشتر هۆشداریدا لە بەردەوامی خراپتربوونی قەیرانی ئاو، کە رەنگە ببێتە هۆی ئاوارەبوون و کۆچی دانیشتوان.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …