بە شایی و شادیی رۆژی لەدایک بوونی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ٤ی نیسان لەگوندی تەپی سەفا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان و ڕێكخراوی ژنانی ئازادییخوازی كوردستان، هەڵمەتێكی نەمام ناشتینیان، ئەنجامدا هاوكات بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژەكە ئاهەنگی گۆرانیی و هەڵپەركێش بەڕێوەچوو.

تانیا كەریم ئەندامی ڕێكخراویی ژنانی ئازادیی كوردستان، بەناوی ڕێكخستنی چالاكیەوەكەوە وتارێکی پێشكەشكردو وتی: وەك تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان ئەمڕۆ هەستاوین بەچالاكی نەمام ناشتن لەڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ.

وتیشی ڕۆژبونی ڕێبەر ئاپۆ لەخودی خۆی و، تەواویی گەلەكەمان و هەموو مرۆڤێكی ئازادیخواز و ژنانی كورد بەتایبەت پیرۆز دەكەین.

ئامەژەی بەوەشدا ڕۆژبونی ڕێبەر ئاپۆ واتە ئازادبونی هەر ژنێكی ئازاد، ژنان دەتوانن شانازی بەڕۆژبونی ڕێبەر ئاپۆوە بكەن، ڕێبەر ئاپۆ كەسێكی ئاسای نیە، بەڵكو ڕێبەرێكی فكرییە نەك بۆ گەلی كورد، بەڵكو بۆ هەموو گەلانی دونیا، داوایی ئازادی بۆ ڕێبەرمان دەكەین، هیوادارین ساڵی داهاتوو لەگەڵ ڕێبەرمان یادی ڕۆژبونی ئەو بەرز ڕابگرین.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *