بەپێ لێکۆڵینەوەکان ئەو سێ ئەندامە هیچ کارێکی نایاساییان نەکردووە

شەهێن محمد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی بۆ ماڵپەری تەڤگەری ئازادیی سەبارەت بە دەستگیرکردنی سێ ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک دەڵێت” ئەوەی ئێستا لەبەرامبەر ئەو سێ ژنە چالاکوانەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان یەکەم جار نیە و هەمیشە ئەوەشمان وتووە کە یەکەم جار و ئاخیر جارنابێت، لە ماوەی ساڵێکدا چەندین ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و خەڵکی وڵاتپارێز و ئازادیخواز دەستگیرکراون ولە زیندانەکانی پارتیدا خەفەکراون.

ئەوەشی ڕاگەیاند” ئەو سێ ژنەچالاکوانەی کە لەلایەن پارتییەوە دەستگیرکراون بۆ بەشداری حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدییەکان کە لەلایەن هێزی دڕندەی وەک داعش کۆمەڵکوژکران، لە ڕێگەی گەڕانەوەیان لە بازگەی کەڵک دەستگیرکراون و ماوەی دوو هەفتەیە لە زیندانەکانی پارتیدان.

شەهێن محمد باسی لەوەشکرد”بەپێ لێکۆڵینەوەکان ئەو سێ ئەندامی ڕژاک هیچ کارێکی نایاساییان نەکردووە، پاشان ئەوەی بەسەر ئەو سێ ژنە چالاکوانانە هاتوون دوورنییە بەسەر هەر تاکێکی ئازادیخوازی ئەم کۆمەڵگەیەدا بێت، ئەوەی گرینگە ئێستا ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ لە سەر ئاستی باشوری کوردستان ناڕەزایەتیان هەبێت بەرامبەر ئەو دۆخەی هەیە.

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *