بەسێ هۆزات: پێویستە گەنجان هەموو هێزیان بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزم بەکاربهێنن

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، کاتێک فاشیزم هەڵوەشێندرا پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت، “بۆ ئەوەش پێویستە گەنجان هەموو هێزیان بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزم بەکاربهێنن”.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی نووچە جوان دەربارەی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند: ڕێبەر ئاپۆ ناسنامەی ئازادیی گەنجێتییە، پیلانگێریی، کە لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، لە هەمانکاتتدا پیلانگێڕییەک بوو لە بەرانبەر گەنجان و ناسنامەی گەنجێتیی و تەڤگەری گەنجێتیی.

وتیشی: پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لەلای گەلی کورد و ژنان و گەنجان هۆشیاریی ناسینی دووژمنی زیاتر کرد،  لە هەموو ڕوویەکەوە لە پیلانگێڕییەکە تێگەیشتن، لە هەموو ڕوویەکەوە ڕاستی دووژمنی بکوژ و چەوسێنەری ئاشکراکردووە، تێڕوانینێکی نوێی بۆ مێژوو لەلای گەلی کورد پەرەپێدا، گەلەکەمان پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆیان دژی بوون و ئازادیی خۆیان بینی، پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات مەترسییدارترین ئاستی قڕکردنە لە دژی گەلی کورد.

بەسێ هۆزات ئاماژەی بە ڕۆڵی گەنج کرد لە پەکەکەدا و وتی: ئەوانەی گروپی ئاپۆچیی و پەکەکەیان پێکهێنا گەنج بوون، پەکەکە پارتی گەنجانە، لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی پەکەکەدا گەنجان ڕۆڵێکی پێشەنگ و ڕێبەرایەتییان گێڕاوە، بەرخۆدێرانی ١٤ی تەمموز هەموویان گەنج بوون، هەنگاوی ١٥ی ئاب، کە گوزارشت لە زیندووکردنەوەی گەلی کورد دەکات هەنگاوی گەنجانە، هەروەها سوپای گەل و سوپای ژنان لە لایەن گەنجانەوە دامەزران، گەریلا سوپایەکی گەنجانە، گەنجان پێشکەوتنیان بە ڕاپەڕینەکانی کوردستان بەخشیوە.

هاوسەرۆکی کەجەکە دەشڵێت: ڕێبەر ئاپۆ ناسنامەی ئازادیی گەنجانە، پیلانگێڕیی دژی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا پیلانگێڕیی بوو بەرامبەر گەنجان و ناسنامەی گەنجێتیی و تەڤگەری گەنجان، ویستیان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئیرادەی ئازادیی گەنجێتیی بشکێنن و گەنجان لە تێکۆشان دووربخەنەوە.

بەسێ هۆزات بەگرنگیشی دەزانێت گەنجان گوڕ بە چالاکییەکانیان بدەن و دەڵێت: گەنجان هێزی خۆپاراستنی گەلانن، هێزی فاشیستی قڕکەر بە شەڕی سنووردار لەناونابرێت، تاوەکو تێکۆشان لە کۆڵان و گۆڕەپانەکان نەکرێت، ئەنجامی کاریگەر بەدەستناهێندرێت، گۆڕەپانی تێکۆشانی گەنجان شەقام و گۆڕەپانەکانە، گەنجانی کورد کاتێک کە شەقام و گۆڕەپانەکانی تورکیا و کوردستان بگۆڕن بۆ ناوەندی چالاکیی، لەدژی پیلانگێڕیی و فاشیزم تێکۆشانێکی سەرکەوتووانە ئەنجام دەدرێت، پێویستە گەنجانی کورد لە گۆڕەپانەکان هەناسە لەبەر فاشیزم ببڕن، پێویستە هەموو دەزگاکانی فاشیزم لەلایەن گەنجانەوە بکرێنە ئامانج.

 

 

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *