تۆمەتبارێکی بیانیی بەناوی هەلیکارەوە دەستدرێژیی ئەکاتە سەر دوو کچ

بەناوی هەلیکارەوە تۆمەتبارێکی بیانیی کۆمپانیایەک دائەمەزرێنێت و دەستدرێژیی ئەکاتە سەر دوو کچ.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان و خێران لە سلێمانیی ڕایگەیاند:ڕۆژی 25/6/2023 تۆمەتبارێك بە ناوی (د.ب.ع) تەمەن (35) ساڵ خەڵكی دەرەوەی هەرێمە دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە: تۆمەتبار بەناوی هەلی كارەوە كۆمپانیایەكی داناوە لە سلێمانیی پاش ئەوەی دەست درێژیی ئەكاتە سەر دوو کچ و بڕێك پارەشیان لێ وەردەگرێت.

راشیگەیاند، دوێنێ هەردوو کچەکە سەردانی نوسینگەی(ڕۆژهەڵات)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان‌و خێزانیان كردوە بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، دەست بەجێ بەفەرمانی (دادوەری لێكۆڵینەوەی توندوتیژیی خێزانیی) ناوبراو دەستگیركراو بەپێی ماددەی (393) لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …