ئەمڕۆ پرسەی شەهید شوکری لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ پرسەی شەهید یاسین بوڵوت ناسراو بە شوکری سەرحەد، لە هەمان شوێنی شەهیدکردنی لەسەر جووتسایدی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی ئاگادارینامەیەکی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، مەراسیمی پرسەی شەهید یاسین بوڵوت ناسراو بە ‘شکوری سەرحەد’، لە هەمان شوێنی شەهیدکردنی لەسەر جووتسایدی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

هاوکات شوێنی شەهیدکردنەکەشی لە میانی مەراسیمی پرسەکەدا گوڵباران دەکرێت.

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان داواش لە توێژە جیاجیاکان دەکات، بەشداریی لە پرسەی شەهید شوکری سەرحەد بکەن و یادی بەرزڕاگرن.

شەهید یاسین بوڵوت ناسراو بە شوکری سەرحەد، ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان دوێنێ هەینی لە هێرشێکی چەکداریی میتی تورکدا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی شەهیدبوو، ئێوارەی دوێنێش تەرمەکەی لە مەزارگەی شەهید محەمەد قەرەسوونگوور لە بناری قەندیل لە مەراسیمێکی شکۆداردا بەخاکسپێردرا.

 

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *