مەریەم  چارەسەر دەکرێت

مەریەم روكابی  ئەو کچە خوێندکارەی  کە بەهۆی ڕەتكردنەوەی هاوسەرگیرییەوە بە تێزاب لە لایەن کوڕێکەوە  دەموچاوی سوتێنرا ئێستا لە شاری سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت.

ماڵپەڕێکی عێراقی بەناوی “صوت العراق” ئاماژەی بەوەکردووە: مەریەم روكابی ئەوکچە خوێندکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە لە شاری بەغداد کە لەماوەکانی ڕابردوودا لە لایەن کوڕێکەوە بەتێزاب دەموچای شوتێنراو ئەمەش لەدوای ئەوەی ئەو کوڕە چۆتەدوای، بەڵام مریەم ڕەتی کردۆتەوە کە هاوژیانی لەگەل پێک بێنێت، لە ئەنجامدا ئەو ڕووداوە ترسناکەی لێدەکەویتەوە کە مریەم ئاوای لێبەسەر بێت، لە ئێستاشدا مەریەم روکابی لەگەڵ كەسوكاریدا هێنراوەتە شاری سلێمانی بۆ زانینی بۆچوونی پزیشكان تایبەت بە گەڕانەوەی بۆ شێوەی سروشتی و پڕۆسەی چارەسەركردنی.

لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر پشكنینن بۆ مەریەم ئەنجام دراوە و.

لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك زۆر پەیوەندییان كردووە و ئامادەیی هاوكاری مادییان راگەیاندووە.

هەروەها پزیشکەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن و بەڵێنی ئەوەیان داوە ٩٠٪ی شێوەی دەموچاوی دەگەڕێندرێتەوە و دواتر كۆتا نەشتەرگەری جوانكاری بۆ دەكرێت، بەم نزیكانەش پڕۆسەی چارەسەر دەستپێدەكات نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت، هەروەها پڕۆسەكە چاندنی قژ و گوێكانیش دەگرێتەوە و زیاتر لە پزیشكێك سەرپەرشتی كارەكە دەكەن.

هەروەها چێکی بکە

لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان تاجە گوڵینە دانرا 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسدا، ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بە ئامادە بوونی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *