هێشتا  چەندین ماددەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند نەکراون

لەدوای ئەوەی ژمارەیەك لە ماددەكانی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندكران، كۆبونەوەی پارلمانی عێراق بۆ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دواخرا.

پارلمانی عێراق،  راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ جارێکی دیکە دانیشتنی پارلمانی عێراق دەستپێبکاتەوە، بۆ تێپەڕاندنی ئەو ماددانەی پرۆژەیاسای بودجە، کە ھێشتا پەسەندنەکراون.

لە کۆی ٦٧ ماددەی پرۆژەیاساکە ٣٦ ماددە پەسەندکراون، لە نێویاندا ئەو ماددانەی تایبەتبوون بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، کە زۆرترین مشتومڕی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکاندا لە عێراق دروستکردبوو.

لە دانیشتنەکانی رۆژانی رابردوادا پارلمانی عیراق تایبەت بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە، ژمارەیەک پڕۆژەیاسای پەسەند کرد.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …