تەڤگەری ئازادیی: بەبنەماگرتنی پەروەردە و رێکخستن تێکۆشان فراوانتردەکەین

 

 

بە بەشداری ٩٠ ئەندام و چەند دۆستێکی وڵاتپارێز، تەڤگەری ئازادیی ئەنجومەنی ھەرێمی راپەرین سێیەمیین کۆنفرانسی ئاسای خۆی سازکرد

لە ڕۆژی هەینی ١٥/٤/٢٠٢٢لە شاری ڕانیە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان هەرێـی ڕاپەڕین، بەدرووشمی بەبنەماگرتنی پەروەردە و رێکخستن تێکۆشان فراوانتردەکەین، سێیەمیین کۆنفرانسی خۆی بەست، لە  سەرەتای کۆنفرانسەکەدا  بەخولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان رێی ئازادیی دواتر بۆ بەرێوەبردنی کۆنفرانس دیوانێک کە لە سێ کەس پێکھاتبوون ھەڵبژێردران، پاشان ووتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن هەڤاڵ سید خالید پێشکەشکرا و وتاری دەستەی سەرۆکایەتیی لەلایەن جێگری ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی پێشکەش کرا وە بەرنامەی کۆنفرانس دەستی پێکرد راپۆرتی سیاسی و رێکخستنی خوێندرانەوە و گفتوگۆو سەرنجی ئەندامان راوەستەی لەسەرکرا بەخنەدان وپێشنیار دەوڵەمەندتر کرا.

هەروەها لەروی رێکخستنی و کارو چالاکیەوە ھەڵسەنگاندن کراو کەموکوریەکان دەست نیشانکران،  لەدرێژەی کۆنفرانسدا پەیرەوی ناوخۆی ئەنجومەن خوێندرایەوە پێشنیار و سەرنجی لەبارەوە درا و پەسندکرا.

لەبەشی دووەمیی کۆنفرانسیشدا ھەڵبژاردن بۆ ھاوسەرۆکان و ئەندامانی ئەنجومەن بەرێوەچوو، وەک ھاوسەرۆک ھەریەک لە ھەڤاڵان سێوە خدر و سەید خالید بەزۆرینەی دەنگی کۆنفرانس ھەڵبژێردران.  دواتر ١٦ ئەندامی ئەنجومەن و ٢ ئەندام وەک یەدەگ بۆ ئەنجومەن بەپێی ریزبەندی دەنگدان ھەڵبژێردران کە٧ ھەڤاڵیان ژن بوون .  لەکۆتاییدا لە لایەن ھەڤاڵ ئاشتی پرۆژە بریاری کۆنفرانس بۆ دووساڵی داھاتوو خوندرایەوەو لەلایەن کۆنفرانس پەسندکرا و بە ووتاری ھاوسەرۆکانی ھەڵبژێردراو بەڵێندان سەرکەوتوانە کۆنفرانسی ھەرێمی راپەرین کۆتایی بەکارەکانی خۆی ھێنا.

س-ع

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *