بۆ شەشەمیین، ڕۆژ پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە سلێمانی بەردوامە کە بە بەشداری چەندین ناوەند و بڵاوکراوەی ناوخۆیی و دەرەوە سێیەمین خولی خۆی کردۆتەوە.
پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە سلێمانی لە بەرواری ١٨/١١/٢٠٢١ کراوەتەوە وبڕیار وایە، تا ٢٧/١١/٢٠٢١ بەردەوامی هەبێت. ئەم جۆرە پێشەنگایانە وەک بۆنەیەکی کلتووری گرنگ، ساڵانە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و کە چەندین دەزگای گرنگی جیهان تێدابەشدارە. بە چەندین زمانی بیانی و ناخۆی کتێبەکان نمایشکراون و تا ئێستا سەدان کەس سەردانی پێشەنگاکەی کردووە و زۆرینەی دەزگا کانی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێب تیایدا بەشدار بوونە، و چەندین دەزگا لە وڵاتانی دەرەوە لە پێشەنگاکە ئامادەییان هەیە، ئەو کتێبانەی لە پێشانگاکەدا نمایشکراون چەندین تەوەری جیاوازی وەکو کتێبی مێژوی، ئاینی، سیاسی، کلتوری، هونەر و موزیک بە چەندین زمانی ناسراوی جیهانی بەردەستن.
پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب بەچاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆمپانیای ئەتلەس ئەسیل بەڕێوەدەچێت.
س-ع
وێنەی زیاترببینە..
.