درۆنێک نزیک هێزی پێشمەرگە کەوتەخوارەوە

فەرماندەیەکی هێزی پێشمه‌رگەی هەرێمی کوردستان‌ رایگەیاند‌، درۆنێک نزیک هێزەکانیان کەوتووەتە خوارەوە، نازانرێت هی چی وڵاتێکە.

 عەقید حەسەن محەممەد سور فەرماندەی فەوجی سێ لە لیوای دووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بە میدیای پارتی راگەیاندوە: شەوی ڕابردوو ئاگاداربووین درۆنێک دەسوڕایەوە، لەکاتێکدا سەروی خۆمان ئاگادارکردەوە، کەوتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگەکان تاوەکو بەرەبەیان نەچونەتە لای درۆنەکە، ڕونیش نییە درۆنی چ وڵاتێکەو هیچ هێمایەکی وای لەسەرنییە کە بناسرێتەوە.

ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێ کەوتۆتە خوارەوە لەزورگەزراو ٥٠٠ مەتر لەفەوجی سێی پێشمەرگەوە دورە. سنورەکەش دەکەوێتە نێوان قوشتەپەو دوبز، جگە لەهێزەکانی فەوجی سێی وەزارەتی پێشمەرگە، لەنزیک سنورەکە هێزەکانی زێرەڤانی، هەروەها هێزە عێراقییەکانیش هەن.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *