سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی کەرکوکەوە بڵاوکردەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ دۆخی کەرکوک داوای پابەندبوونی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی دەکات، پشتگیریی خۆى لەبڕیارەکەی په‌رله‌مانى عێراق بۆ میوانداریکردنی وەزیرانی دارایی حکومەتی ناوەند ‌و هەرێم دربڕی.

شەوی رابردوو، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانیی،   بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف ڕەشید و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد ڕیکان حەلبوسی میوانداری کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانیی لە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا ئیدانه‌ى رووداوەکانی شاری کەرکوک کراوە، ئاماژەی بەوەکرد کە هەڕەشە لەسەر ئاشتیی هاووڵاتییان‌ و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەکات.

ئەوەش هاتووە: ئەوەی کراوە پەسەند ناکرێت لەژێر هەر بیانویەک ‌و لەلایەن هەرلایەنێکەوە بێت، پێویستە هەمولایەنەکان ئەولەویەت بە بەرژەوەندیی باڵای پارێزگاکەو هاووڵاتییانی بدەن‌،  گفتووگۆش بکەنە کلیلی ڕەتکردنەوەی ناکۆکییەکان‌و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە شارەکە دا.

باسی لەوەشکردوە، هاوپەیمانێتیەکە داوای پابەندبون بەگفتوگۆیەکی نیشتمانیی دەکات کە پشتیوانیی لەئارامی‌و بڵاوکردنەوەی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەپارێزگای کەرکوک بکات، کە تایبەتمەندیی‌و هەمەجۆرییەکەی ناسراوە، چونکە سەرچاوەی هێزو شانازییە بۆ هەموو ئایین‌و نەتەوەو لایەنەکانی عێراق لەپارێزگاکەدا.

جەخت لەوەشکراوەتەو: له‌ كۆبونه‌وه‌کە‌دا پێکهێنانی لیژنەیەکی سەرکردایەتی لەهاوپەیمانی بۆ سەردانیکردنی پارێزگای کەرکوک‌و ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی‌و کۆمەڵایەتییەکان لەهەموو پێکهاتەکانی پارێزگاکەو دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکان، لەگەڵ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ئیداریی لەکەرکوک بەشێوەیەک کە هاوسەنگی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانیدا بپارێزێت.

نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئەوەشی وتووە، کە پشتیوانی لەبڕیارەکەی په‌رله‌مان دەکات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیی بۆ لێکۆڵینەوە لەڕاستییەکانی کەرکوک‌و جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕای گشتیی‌و سزادانى هەرکەسێک کە سەلمێنراو تێوەگلاوە لەڕوداوەکان‌و سەر بەهەرلایەنێک بێت.

محەمەد شیاع سودانیی لەبارەی كێشه‌كانى بەغداد و هەولێر ئەوەی وتووە: پابەندبونی لایەنەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە لەبەرنامەی وەزیراندا جێگیرکراوە، لەگەڵ دەستورو یاسادا هاوسەنگەو له‌په‌رله‌مان دەنگی لەسەردراوە، جه‌ختى له‌سه‌ركراوه‌ته‌وه‌. پشتگیریی دربڕاوە‌ لەبڕیارەکەی په‌رله‌مانى عێراق بۆ میوانداریکردنی وەزیرانی دارایی حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …