سلێمانیی ھیچ کات سەری بۆ ھیچ ستەمکار و داگیرکەرێک شۆڕناکات

سلێمانیی ھیچ کات سەری بۆ ھیچ ستەمکار و داگیرکەرێک شۆڕ نەکردوە و ناکات

ھێرشی فڕۆکەی درۆنی داگیرکەران، بۆسەر ھێزەکانی دژەتیرۆر لەکاتی مەشق و راھێنان لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی ناحیەیەی عەربەت-ی سەربە پارێزگای سلێمانیی، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و ھەڵوێستێکی دوژمنکارانە و رقاوییە لە بەرامبەر ئەوھێزە تۆکمەیەی ھەرێمی کوردستان کە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی ھەبووە لەبەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستەکان و شەڕی دژ بەداعش لە باشور و رۆژئاوی کوردستان. دەوڵەتی شەڕی ئەردۆغان نەی شاردۆدۆتەوە تۆڵە لەو ھێزو کەسانە دەکاتەوە کە لە شکست پێھێنانی داعشدا رۆڵیان ھەبووە، لە باکوری کوردستان لە بەرامبەر ھەموو ئەو سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار و راگەیاندکارانەی کە لەکاتی ھێرشەکانی داعشدا، خاوەن ھەڵوێست و چالاک بووبن، لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکیاوە دۆسیەی دادگایان  لەدژ کراوەتەوە و سزادراون و ئیستا لەزیندانەکانن، ھێرشە بەردەوامەکانی ئەو دەوڵەتەداگیرکەرە بۆسەر ناوچەکانی باکورو رۆژھەڵاتی سوریا و شەنگال و پیلانگێرییەکانی لەسەر باشوری کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانیی لەو چوارچێوەیەدایە و چەندین جار لەسەر زاری بەرپرسە باڵاکانیانەوە ھەڕەشەیانکردووە یان دەبێت مل بۆ پرۆژە داگیرکارییەکەیان بدرێت و ببنە کەواسوری بەرلەشکرەکەیان وەک ئەوەی ئێستا پارتیی و بازانیی دەیکات یان شەڕ و گەمارۆدان و تیرۆر.

لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان بەھۆی سیاسەتی شکستخواردوی بەناو ئابووریی سەربەخۆ «ھەڕاجکردنی نەوت»ەوە تووشی ئیفلیج بوون بووە و داگیرکەرانی کوردستان ھێرش و پیلانگێرییەکانیان چڕترکردوەتەوە دوای شکستی یارییە قێزەونەکەیان لە کەرکوک کە لەلایەن بەرەی تورکمانیی و پارتیی و تورکیاوە داڕێژرابوو، ئەم جارەیان پەلاماری ھێزی دژەتیرۆر یان دا لە سلێمانیی، بەڵام دەبێت داگیرکەرانی کوردستان بزانن سلێمانیی ھیچ کات سەری بۆ ھیچ ستەمکار و داگیرکەرێک شۆڕ نەکردووە و ناکات بەڵکو لەبەرامبەر پیلانگێڕیی و ھێرشەکاندا بەردرێژایی مێژوو ھێڵی بەرخۆدان و نیشتیمانپەروەریی بەھێزتر کردوە ئێستاش تاکەڕێگە و بژاردەمان تەنھا یەک ریزیی و پێکەوەبوون و بەرگریی لەخۆکردنە،  خۆسپاردنە سیاسەتی داگیرکەران کاری سیخوڕ و خۆفرۆشانە و ئەنجامەکەی پەرتەوازەیی و ریسوابوونە. راستییەکی حاشاھەڵنەگرە ئەو ھێرشانەی کە دەکرێتەسەرمان دژە بە ھەموو یاسا نێو دەوڵەتییەکانە، بۆیە دەبێت  بەتایبەت حکومەتی عێراقی فیدراڵ پەرلەمانتاران و دۆستەکانی گەلی کورد و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ئەرکی ئەخلاقیی و یاسایی خۆیان جێبەجێبکەن و ئەو کردەوە دوژمنکارانەیەی دەوڵەتانی داگیرکەر، بۆ سەرھەرێمی کوردستان رابگرن و بەشێوەیەکی ھەمیشەیی ھێرشی ئاسمانیی و زەمینیی بۆ سەر ئەو ناوچەئارامە قەدەغە بکرێت، کە بەشێوەیەکی بەردەوام بەبیانوی بێ بنەما ھەر رۆژ دووبارەدەبنەوە.

ھەزاران سڵاو بۆ گیانی بەرزەفری، ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی  دژەتیرۆر کە لە بۆمبارانەکەی سەرفڕۆکەخانەی عەربەت شەھیدبوون، ریسوایی و شەرمەزاریی بۆ خۆفرۆشان و داگیرکەرانی کوردستان.

دەستەی هاوسەرۆکایەتی – تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …