دایەلۆگی ستراتیژیی واشنتن و بەغداد

فەوزی هەریری: سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، وەک بەشێک لە شاندەکەى عێراق بەشدارییان لە چوارەمین گەڕی گفتوگۆی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق کرد، کە لە واشنتۆن بەڕێوەچووە، ڕاشیگەیاند، ئەو گفتوگۆیە چارەنوسسازە بۆ ئایندەی عێراق.

سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم فەوزی هەریری ئەوەشی ڕاگەیاند: لە ڕێگەى پێکەوە کارکردن، دەتوانن رێگە بگرن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر.

هەروەها هەژار ئیسماعیل عەمید روكن لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەشداربووە لە گفتوگۆکانى بواری ئاسایش لە پنتاگۆن، هەردوو لایەن جەختیان کردووەتەوە لەسەر بایەخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بواری ئاسایش و پابەندێتیی هاوبەشی هەردوولا لە شەڕی دژی داعش و بەردەوامى پشتیوانییەکانى ئەمریکا بۆ پێشمەرگە.

دایەلۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق، پار ساڵ لە سەردەمی ئیدارەکەى ترەمپ دەستیپێکرد و لە سەردەمی ئیدارەی بایدینیش بەردەوامە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *