کتێبێکی نوێی مامۆستا شەماڵ بڵاوکرایەوە

لە درێژەی چالاکییەکانی مەراسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا شەماڵ، کتێبە نوێیەکەی بە ناوی “قەیسەریی کفریی” بڵاوکرایەوە. 

لە شاری کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە زنجیرەی چالاکییەکانی ساڵیادی شەهید کردنیدا، کتێبێکی نووێی مێژوونوس و لێکۆڵەر و جیۆگرافیاناس و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی سوهەیل خورشید بە ناسناوی “مامۆستا شەماڵ”  بەناوی “قەیسەریی کفریی” چاپ و بڵاوکرایەوە.

کتێبەکە لەسەر مەزاری شەهید مامۆستا شەماڵ بڵاوکرایەوە، کە چاپی نوێترین کتێبییەتی بە ناونیشانی “قەیسەریی کفریی”، کە کۆتا بەرهەمی مامۆستا شەماڵە و پێش تیرۆرکردنی لەگەڵ حەمەسۆران غازی نوسیبووی؛  کتێبەکە لە ١٢٥ لاپەڕە پێکدێت، باس لە مێژوو و جۆگرافیا و ئەو کەسانە دەکات لەنێو دوکانەکانی قەیسەری کفریی کاریان کردووە.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …