دەبێت کرداری شۆڕشگێڕانەی گەنجان لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلادا یەکبگرن

 

 

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو گەنجانی کوردستان کرد بەشداری هەنگاوی شۆڕشگێڕانە و چالاکی لە چیا و شارەکان بکەن. ناوەندی هەواڵەکان – کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان داوای لە هەموو گەنجانی کوردستان کرد، بەشداری هەنگاوی شۆڕشگێڕانە ببن و چالاکی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە شاخ و ناوچە و شارەکانئەنجام بدەن. کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو گەنجانی کوردستان کرد بەشداری هەنگاوی شۆڕشگێڕانە و چالاکی لە چیا و شارەکان بکەن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی داگیرکەر و بکوژی تورک لە ١٧ی نیسانەوە هێرشێکی داگیرکاری نوێی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادەستپێکردووە، ئاشکرایە کە ئەم شەپۆلە نوێیەی هێرشکردنە سەر قەڵای بەرخۆدانی زاپ پلانێکی گشتگیر و درێژخایەنە لەم قۆناغەی ئێستادا باڵانسی شەڕی چەند ڕۆژێک ئاماژە بەوە دەکات کە شەڕێکی گەورە و دژوار ڕووی داوە و ئەم شەڕە گەورەتر دەبێت لە دژی دوا قەڵای فاشیزم و بەربەرییەتی کۆماری تورک”.

 

وتوشیەتی: ئەگەر خەونەکەیان بەدی بێت لە کەسایەتی پەکەکەدا هەموو هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەونە تاریکیی بەربەرییەتی فاشیستی تورکەوە بۆیە گەریلای ئازادیخوازی کوردستان نەک تەنها بۆ گەلی کورد و گەنجان و ژنانی کورد بەڵکو بۆ کەرامەتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت. کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان ڕاسیگەیاندووە: خاکی کوردستان بۆ فاشیزمی تورک تەسک بووەتەوە و دەسەڵاتی فاشیستی ئەردۆغان بەرەو لەناوچوون دەڕوات شەڕی بەردەوام لە زاپ دەبێتە شەڕێکی ستراتیژی و چارەنوسساز لە دژی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، پێویستە گەنجانی کورد هەڵوێست وەربگرن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لە تێکۆشانی ئازادی و کەرامەت و بۆ پاراستنی وڵات هەڵوێست وەربگرن. داوایشی کردووە: کۆماری تورک لە هەر شوێنێک بێت، پێویستە هەموو فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە، هەموو لایەنە خیانەتکار و هاوکارەکانی فاشیزم، بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانە بکرێنە ئامانج و سزا بدرێن ئەگەر دوژمنە فاشیستەکان هێرش بکەنە سەر زاپ، دەبێت گەنجانی قارەمان و ژنانی کوردستان لە باکورەوە بۆ ناو شارەکانی تورکیا، لە باشورەوە بۆ ئەوروپا لە دژی ئامانجی دوژمنانی فاشیست، دەست بکەن بە بەرگری شۆڕشگێڕی. ئاماژەی بەوەشکردووە: داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەین کە بچنە ڕیزی هەنگاوی شۆڕشگێڕانە و چالاکییەکان لە شاخ و شارەکاندا و دەڵێین وەرنە جەنگی ئازادی.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *