سەید خالید: ئەنجامی سیاسەتی نا دیموکراتیی و وابەستەیی و گەندەڵکاریی ئەو دۆخەیان ھێناوەتە ئاراوە

سەید خالید مستەفا هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ئەو مۆدێلە حیزبیی و خێزانییەی  زیاتر لە سیی ساڵە حوکمرانیی دەکات، نەدەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و نەدەشتوانێت بەردەوام بێت،  بۆیە بەردەوام  کێشە و قەیران دروست دەکات، جەختی کردەوە، دەرفەتێکی زێڕینە ئەڵتەرناتیڤی ئەو سیستمە دروستبکرێت.

سەید خالید هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ئەو مۆدێلە حیزبیی و خێزانییەی  زیاتر لە سیی ساڵە حوکمرانیی دەکات، نەدەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و نەدەشتوانێت بەردەوام بێت،  بۆیە بەردەوام  کێشە و قەیران دروست دەکات، جەختی کردەوە، دەرفەتێکی زێڕینە ئەڵتەرناتیڤی ئەو سیستمە دروستبکرێت.

سەید خالید مستەفا – هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیین-ی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: سەرەڕای تێبینیی و رەخنەکانمان لەسەر ئەدائی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، گومانی تێدانییە نەمانی دامەزراوە ھەڵبژێردراوەکان شەرعییەت و رەوایەتیی دەسەڵاتداران دەخاتەژێر پرسیارەوە. ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، بارودۆخێک نییە سەپێندرابێت لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵک و حکومەت، بەڵکو خودی دەسەڵاتدارەکان، واتە ئەوانەی بەحیساب زۆرینەی پەرلەمان و حکومەتیان پێک ھێناوە لە ئەنجامی سیاسەتی نا دیموکراتیی و وابەستەیی و گەندەڵکاریی ئەو دۆخەیان ھێناوەتەئاراوە.

سەید خالید، وتیشی: لەسایەی ئەو عەقڵیەتە دەسەڵاتپەرستەوە ھەرێمی کوردستان لەبەرامبەر دەرەوە و ناوەوەشدا، لە ئێستادا لە ھەموو روویەکەوە لاواز و بێکاریگەر بووە! دواخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن،  بێڕۆڵکردن، دەستوەردان لە دامەزراوەی دادگاکان، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و کۆمسیۆن و نەبوونی دەستوورێک کە ھەمووان پێوەی پابەندبن، وایکردوە بەتەواویی لە ناوخۆدا لاواز بێت و پشتیوانیی گەل لەدەسبدات؛ ئەمەیش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانێت کێشە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکانی  چارەسەر بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ھەرێمی کوردستان ئەوەی دردەکەوێت، ئەو مۆدێلە حیزبیی و خێزانییەی  زیاتر لە سیی ساڵە حوکمرانیی دەکات، نەدەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و نەدەشتوانێت بەردەوام بێت؛ هەر بۆیە بەردەوام کێشە و قەیران دروست دەکات، لەھەوڵی چارەسەری کێشەکان دا نییە.  بەم جۆرە دەیەوێت رۆژێک زیاتر تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، لەدۆخێکی بەم شێوەیەدا کە دەسەڵاتداران و تەنانەت ھێزە بەناو دژبەرەکانیشیان شتێک نییە بیکەن و بیدەن بەکۆمەڵگە، واتە متمانەیان لەدەستداوە و باوەر بە بەڵێنەکانیان تاڕادەی سفر ھاتووە.

هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: لەو بۆشاییەدا دەرفەتێکی زێرینە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە، لە دەرەی ئەو مۆدێلە شکستخواردووە، بەدوای چارەسەریی دا بگەڕێت و ھێز و ئیرادەی خۆی نیشان بدات. هاوکات ئەڵتەرناتیڤی ئەو سیستم و نوێنەرایەتییە ساختەیەی کە هەیە پێش بخات و سیستمێکی دیموکراتیی کۆمەڵایەتیی دروست بکات کە بتوانێت تەعبیر لە ئیرادەی زۆرینەی خەڵکی باشوری کوردستان بکات، بەوەش دەتوانرێت باشوری کوردستان لەو دڵەراوکێ و قەیرانە ئابووریی و سیاسیی و نا ئارامییە  رزگار بکرێت کە ماوەیەکی دووروو درێژە، پێوەی دەناڵێنێت.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …