کەرکوکییەکان سیناریۆ ترسناکەکان ببینن!

تارا حسێن

ئەوەی لەکەرکوک ڕوویدا،  بە خۆپیشاندان و چادرەکانی سەر ڕێگە تا گرووپی دووەم کە گوایە دژی خۆپیشاندەرانن، تا ئەوانەی چەکدارکران و نێردران، تا ئەوانەی ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەهیدیان کردن.

بە کورتیی، ئەوەی وتی وەک پارتی دەگەڕێینەوە و بارەگا دەکەینەوە، تا ئەوەی گوایە دژی گەڕانەوەی پارتییە بۆ کەرکوک، تا کۆتایی… هەر هەمووی یەک پیلان و یەک ستراتیژ و یەک سیناریۆیە!

سیناریۆی ئاژاوەکانی کەرکوک، بە دەستی پارتی و بەرەی تورکمانیی و بەشێک لە عەرەبی سوننە، بە سەرپەرشتیی (هاکان فیدان) داڕێژراون.

پارتی هیچ چەکێکی نەماوە بانگەشەی هەڵبژاردنی پێ بکات، پیلانەکانی تورکیا بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرکوک، (تەنها بۆ سەروەت و کانزاکانی)ەتی نەک بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکوک، لەم کاتە هەستیارەدا سیناریۆیەکی وا نەبێت چی بە فریایان دەکەوێت؟

هەرچی ئەو گرووپ و تاقم و کەسانە هەیە، کە شاگەشکە بووبوون بە دیداری “هاکان فیدان” دەبنە پاڵنەر بۆ تەواو کردنی سیناریۆکە!

پارتی بە دنەدانی دەماری قەومچێتیی کە نوێنەرایەتیی هێڵی ناسیۆنالیستی بەکرێگیراویی دەکات، دەخوازێت ئەگەر سەری گرت دەنگیی کەرکوکییەکان قازانج بکات، ئەگەر سەری نەگرت و نەیتوانی پیلانی “A سەربخات، ئەوا پیلانی B  جێبەجی بکات کە بەشەڕ و پێکدادانی قەومیی و تائیفیی بە هۆکاریی ئاوارتە یان تێکچونی ئاسایش و سەقامگیریی کەرکوک نەهێڵێت هەڵبژاردن بکرێت، چونکە باش دەزانێت، ناتوانێت دەنگی کەرکوکییەکان قازانج بکات، لە ئەگەری بە دەستهێنانی هەشت کورسییشدا وەکو کورد پارێزگار بەدەست دەهێنێت، ئەم پارێزگارەش بێگومان لە یەکێتیی نیشتیمانیی دەبێت کە ئەمە هەم بۆ پارتی و بەرەکانی تری سەر بە تورکیا -جا تورکمان بن یان کورد-  قورس دەبێت ئەمە ئەو بەرژەوەندییە هاوبەشەیە کە چەند لایەنی لەسەر مێزی یەک سیناریۆ کۆکردوەتەوە، لە ڕووی دەرەوە بە دژبەریی یەکتر خۆیان نیشان دەدەن، بەڵام دەبێت گەلانی کەرکوک و بەتایبەتیی گەلی کورد سیحری سیناریۆکان بەتاڵ بکاتەوە و گیانی ڕۆڵەکانی بپارێزێت، تاکێکی هۆشیار و کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو هەرگیز  نابێتە نێچیری دەسەڵات و داگیرکاران، بە ململانێی نێوان گەلان و پێکهاتەکان نەک  کێشەکان چارەسەر  نابن، بەڵکو هەر دێت  قوڵتر دەبنەوە، کە ئەوە ئامانجە سیاسییە پیلانداڕێژەرەکانە!

داوای ئێمە لە کەرکوکییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئەوەیە، بە زهنیەتێکی دیموکراتیک و پێکەوەژیانەوە بڕواننە پێکهاتە و باوەڕییە جیاوازەکان، گرنگە ڕۆحی یەکتر قبوڵ کردن و پێکەوەژیان بکەنە هەوێنی ئاواکردنی سیستمێکی دیموکرات و خۆبەڕێوەبەر، تەنها ئەو مۆدێلە دەتوانێت گوزارە لە بەرژەوەندیی هەمووان بکات بێ جیاوازیی، گەرەنتی مافە ژیانی و دەستوریەکانیان بکات.

 کەرکوک تەنها بە نەوت و کانزا زەنگین نییە، بەڵکو هەبوونی ئەو هەموو ڕەنگ و ئایدیا و پێکهاتە و نەتەوە جیاوازانە مۆزایکێکە دەبێت بیپارێزین. تاکە چارەسەر ئەوەیە لە بری هۆکاری پێکدادان، بیکەین بە نموونەیەک بۆ مۆدێل و سیستمێکی  دیموکراتیی بۆ تەواوی عێراق  و ناوچەکەش، تەنها گەلان خۆیان دەتوانن بەرژەوەندییەکانی خۆیان بپارێزن و گەرەنتیی بکەن بە دوور لە زهنیەتی باڵادەستیی و داگیرکاریی و هەژموونگەرایی.

هەروەها چێکی بکە

ڕووی خیانەتی ناوخۆیی!

 ئاتاکان ئارارات   حکومەتی تورک لە چوارچێوەی لکاندنی هەرێمی کوردستانی کوردستان بە تورکیاوە، سەدان گوندی …