ماوەیەک بەر لەئێستا بوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەناوی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و بەغداد بێ ھیچ بەڵگەو دیکۆمێنتێک سوتاندنی بازارەکانی ھەولێر و دھۆکیان، خستە ئەستۆی پ ک ک و چەند ئەندامێکی دژەتیرۆری سەر بە یەکێتیی، ئەو سیناریۆ و تۆمەتە ئەوەندە لاوازو قێزەون بوو، نەخۆیان باوەریان پێی ھەبوو نەتوانیان تاکەیەک ھاوڵاتی یەکی ھۆشیاریش قەناعەت پێبکەن، ئەوەی کردیان درۆ و تۆمەتێکی نائەخلاقی بوو دژ بە ھێزێکی خاوەن پرەنسیپ و ئەخلاقی سیاسیی وەک بزوتنەوەی ئازادیی گەلی کورد، بەئامانجی ناو زراندن و رەشکردن و زەمینەسازیی و شەرعیەتدان بە ھێرشەداگیرکارییەکەی تورکیا، بۆسەر ناوچەسنورییەکانی ھەرێم و جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە تەسلیمکارییەی عێراق و پارتی لەگەڵ تورکیا. ئەو جۆرە سیناریۆ و تۆمەتانە بۆ پارتی بووەتە کارێکی ئاسایی لەگەڵ ھەر کەس و لایەنێک کێشەی ھەبێت سیناریۆی نووسراو حازر بەدەستی ھەیە، وای لێھاتووە منداڵێکی حەوت ساڵەش گاڵتەی پێدێت.
ئەوەی تازەیە لەو سیناریۆیە، بەشداریی حکومەتی سودانی + دادگای باڵای تایبەت بەکۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانەی کە زیانێکی زۆری مەعنەویی لێدەکات و متمانەیەک کە ھەبوو بێت لەدەستی دەدات و زۆر ھەرزان بازاڕی ئەم جارە بەناوی دادگاوە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بێ ئامادەبوونی لایەنی تۆمەتبار کراو، بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی سێ رێکخستنی سیاسیی دیموکراتیی ئەدەن، ئەوە روونە ئەو بڕیارە تەواو لەسەر خواستی تورکیاو پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقە و لەرێگەی دادگاوە جێبەجێکراوە، بێگومان ئەگەر دادگای باڵا لە تێھەڵچونەوەدا دادوەرانە بڕیاری کۆتایی نەدات، ئەوا بە ئاشکراو بێ پەردە لایەنداریی و ناسەربەخۆیی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەخاتە ژێر پرسیاری جدییەوە و دەبێتە ئامرازێک بەدەست ھێزە سیاسییەکانەوە، ئەوەش بۆ گەل و حکومەتی عێراق بەزیان دەشکێتەوە؟
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، وەک رێکخستنێکی سیاسیی دیموکراتیی، یەک لەو سێ لایەنەیە، نادادپەروەرانە لە لایەن ئەو دادگایەوە بڕیارەی قەدەغەکردن و ھەڵوەشاندنەوەی دراوە، ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی دەساڵە بەشێوەیەکی دیموکراتیی و مەدەنیی وەک رێکخستنێکی سیاسیی مۆڵەت پێدراو، کاری کردوە و سێ کۆنگرەی ئەنجامداوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ھەموو رێکارەیاساییەکانی جێ بەجێکردوە و ئەنجامنامەو پەیڕە و پڕۆژەو کارنامەکانی لەلایەن کۆمسیۆنەوە ئەرێکراوە.
تەڤگەری ئازادیی، لە ماوەی دەساڵی رابردوودا ناحەقییەکی زۆری بەرامبەرکراوە، تاکە ھێزی سیاسییش بووە ئەندامانی لەسەر کارو چالاکی مەدەنیی و بیروڕای سیاسیی و ھەڵوێستی نیشتمانیی و دژبە گەندەڵکاران، رووبەروی گرتن و تیرۆرو و دەر بەدەری بوو نەتەنەوە.
تەڤگەری ئازادیی. لە ئاستی سیاسیی و بەڕێوەبردن و رێکخستنی کۆمەڵگەدا مۆدێلێکی نوێی دیموکراتییە، دە ساڵە پێشەنگایەتیی ھەڵوێستی نیشتمانیی دەکات دژبەداگیرکاریی و خیانەتکاران و دەستێوەردانی وڵاتان، بۆسەر خاک و سەرەوەریی عێراق و ھەرێم، خاوەن ھەڵوێست بووە، هەروەها بەردەوامیش دەبێت، ھەرگیز سازش لەسەر پرسە دیموکراتیی و نیشتمانیی و ئازادییەکان ناکات، ئەگەر ناڕەزایەتیی و ھەڵوێست لەبەرامبەر ھاتنە ناوەوەی سوپای وڵاتێکی داگیرکەر، بۆ سەر خاکی نیشتمانەکەمان تاوان بێت ئەوا بەشانازییەوە بڕیارەکەی دادگا قبوڵ دەکەین، ئەوانەی دەبێت دادگایی بکرێن، ئەو ھێز و لایەن و کەسانەن کە سیخوری بۆ ھێزی بێگانەدەکەن بەئاشکرا و بەڵگەی حاشاھەڵنەگر پێش سوپای بێگانە دەکەون و ھاوکارییان دەکەن. بەسەدان ملیارد لە نەوتی دزراو دەبەن و چەکداری نایاسایی بێ ناسنامە پڕچەکدەکەن لە ناو سنورەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر دادگایەک ھەبێت دەبێت بۆئەو ھێزەبەکرێ گیراوانە بێت! دەبێت داواکاری گشتیی لەسەر ئەو پێشێلکارییە ئاشکراو نایاساییانە، خاوەنداریی لە دەستور و سەروەریی وڵاتبکات.
پێویستە وەک ئەرکێکی ئەخلاقیی و سیاسی، ھێزە نیشتمانیی و دیموکراتییەکان، خاون ھەڵوێستبن و پێش لەو گوشار و دەستێوەردانانە بگرن کە دەکرێتە سەر دامەزراوەی دادوەریی و دادگاکانی وڵات.