لەبەردەم سیاسەتی عێراقی فیدراڵدا شوک دەبین
نەورۆز فازڵ
دۆخی باشوری کوردستان و تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادییخواز و نیشتیمانییخواز، لەبەردەم سیاسەتی عێراقی فیدڕاڵ هەژانێکە و شۆک هێنەرە.
ڕاستینەی عێراق، لەم قۆناغەدا لەدەستدانی سەروەریی عێراق و دیموکراسییە، ئەگەر کەسێک پێیوابێت عێراق وڵاتێکی دیموکراسییە! بەڵکو لەبەردەم داخوازیی دەوڵەتی تورکیا ، یان ڕوونتر لە بەردەم هێزی فاشیزمی تورکیی، خۆی بۆ ڕاناگیرێت و بڕوبیانوی بێبەها، لەسەر پرسی بەرژەوەندیی دێنێتە گۆڕێ، ئەوا هەڵەیەکی کوشندەیە.
هیچ کات عێراق خەمی کێشەی ئاوی نەبووە، چونکە بەدرێژای حوکمڕانی حوکمەتەکانی دوای ٢٠٠٣، هیچ داوایەکی ڕەسمیی و یان فشاری جددیی لە دەوڵەتی تورکیی نەکردوە لەسەر پرسی ئاو، هیچ کات گوێی بە گەلی خۆی نەداوە، تا ئاو دابین بکات بۆ گەلی عێراق، ئەگەر پێیان وابێت لەسەر ڕێککەوتنی ئاو، داخوازیی ئەوان جێبەجێ ئەکرێت، بەڵام ئێستا بەرگەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی فاشیزمی تورک ناگرێت کە داخوزییەکانی ئەو دەوڵەتە جێبەجێ نەکات، هەروەک ساڵی ١٩٨٨ چۆن دوڵەتی فاشیزمی تورک فشاری بۆ ئەسەدی سوریا هێنا، لە دەرکردن و دابڕانی سیاسییی لە بەڕێز ئۆ-جالان، ئێستا ئەو سیاسەتە بەسەر سەرانی سیاسییی عێراق سەپێنراوە. ئەوا مێژوویەکی ڕەشیان بۆ خۆیان تۆمارکرد و تواناکانی پارێزگارییکردن لە هاووڵاتییانی خۆیان دەرخست، هەر بۆیە دەسەڵاتی عێراقیی و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی عێراق، هیچ پاساوێکیان نابێت، کە ڕێگە بەدەستەی دادوەریی بدەن سێ حیزبی کوردیی عێراقیی، هەڵگری فیکری بەڕێز ئۆ-جا-لان بەیاسایی نەزانێت و دایان بخات و سامان و کەرەستەو بارەگاکانیان دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەم دۆخەی ئێستا، لە بودەڵەیی بڕیاری سیاسییی حکومەتی عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە، چونکە ئەیتوانی نوێنەر بنێرێتە لای ئەم حیزبانە و ڕوونکردنەوەی تەواوەتی وەرگرێت، بتوانێت هەرچی دەلیلێکی حەقیقیی هەیە کە بسەلمێنرێت ئەم سێ حیزبە، هاوکاریی لە پە-کەکە وەرئەگرن، ئەوا حکومەت و دادگاکەی ئەتوانێت ئاگاداریان کاتەوە، لەو هەماهەنگییەی کە گرێدراوی ئەم سێ حیزبەیە بە پە-کەکەوە، بەڵام ڕاستینەی ئەم هەڵوێستە بڕیاری ئەنقەرەیە کە فەرزی ئیرادەی خۆی بەسەر عێراق و سەروەرەکانی بڕیاردانی عێراق کردووە، ئەم زهنیەتەش پیشاندانی هێزە دژی عێراقیەکان .شکاندنی شکۆی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانە ، سەیرترین ئەوەیە حیزبە کوردیەکان هیچ هەڵوێستێکی ڕوون ئاشکرایان نییە دژی ئەم بڕیارە ستەمکارییە.
خاڵێک گرنگە بزانرێت و ببینرێت، هەرچی هێزێکی سیاسیی و سەربازیی و ڕێکخراو و دەستەی گەنجان و ژنان لەم هێڵەدا کە گرێدراوی فەلسەفەی بەڕێز ئۆ-جالانە، هیچ کات ژێربەژێر پەیوەندییەکیان نییە کە لایەنێکیان چەتربێت، یان دەسەڵاتبێت بەسەر ئەوانیتردا، بەڵکو بونێک و گرێدانێکی فیکریی ئایدیۆلوژییه کە مایەی پێوەکەوەیی بێت، نەک هاوکارییکردنی ئابووریی و لۆجستیی و ڕێکخستنی هێز و هەوڵدانی ڕێگە پێنەدراو، هەر وەک چۆن بینیمان لەسەدەی ڕابورد و مارکسییەکانی جیهان، تاڕادەی دەوڵەتانی مارکسیی و چەپ، ڕێکخراوە سیاسییە چەپەکان و کۆمەڵە و تاقمە مارکسیی و چەپەکان بەگشتی پەیوەندییەکی ڕۆحیی و ئایدیۆلۆژیی بەیەکییەوە بەستبوونیەوە و هاوکار و پەنای یەکتربوون، بەڵام لە جیهانی ئەمڕۆدا، بزووتنەوەی ژنان و گەنجان و ڕێکخڕاوی ئا-پۆیی هەیە، ئاوا پەیوەندییەکان گرێدراوە.
ئەمە بۆ هەڵگرانی جیهانی ئیسلامیی و سەرمایەدارییش ڕاستە، کەواتە چی پاساوێک هەیە، بزوتنەوەیەکی ئا-پۆیی لە باشوری کوردستان، بە شێوازێکی نا لۆژییکانە گرێبدرێت بە پە-کەکەوە، تەنها ڕوودان و هێزدانە بەیەکتری، ئەوەی گرنگە بزانرێت بزووتنەوەی ئازادییخواز، لە کوردستان بەدەر لە یەکێتیی فیکر، بەڵکو شوناسی کورد بوونیش کۆیان ئەکاتەوە، بۆیە ئەم بڕیار و سیاسەتەی دەوڵەتی عێراق، بە نایاسایی کردنی ئەم حیزبانە (تەڤگەری ئازادیی، پارتی ئازادیی ئێزیدی، و بەرەی تێکۆشانی دیموکراسیی) بڕیارێکی سیاسیییە و گرێدراوی داخوازیی فاشیزمی تورک و دەسەڵاتی لیبراڵیزمی جیهانییە.
ئەوەی ڕوونە، هەر سێ حیزبی (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پارتی ئازادیی دیموکراتی ئێزیدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراسیی) کە هەڵگری فیکر و فەلسەفەی ئۆ/جا/لانن ، لەهەمانکاتدا پە/کە/کە و پە/ژا/ک ، هەسەدە، هەڵگری هەمان فیکر و فەلسەفەن ، ئەوا دەبینین لە جیهاندا ڕێکخراو ڕووی لە زیادبوونە بۆ ئەم فیکرە، وەک ڕێکخراوی ژنان لە بەنگلادیش و لە پاکستان، بزووتنەوەی گەنجان لە ئەفریکا، ڕێکخراوەکانی کەتەلۆنیا و زۆر جێگایتر، ئالێرەدا ئەم تێگەیشتنە دروست ئەبێت کە فیکر و فەلسەی ئۆ/جا/لان بە جیهانیی بووە و پارادایمێکی نوێی جیهانییە کە وەڵامە بۆ مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی و جیهانی سەرمایە، بۆیە سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسیی هێزی فیکری لیبراڵیزم دێنێتە لەرزین! کەواتە مۆدێرنیتەی دیموکراتیی و نەتەوەی دیموکرات و پیشەسازیی ژینگەیی و ئابووریی کۆمیناڵ، دواتر ئازادیی ژن و دەرخستنەکانی ژنان و گەنجان لە بەڕێوەبەریی و داهێنان، دەرکەوتنی کۆمەڵگەی دیموکرات و هەرەوەزیی، بەهایەکی گەردوونیی هەیە، هەربۆیە لە ئێستادا دوو شەڕی فراوان و قوڵ لەسەر دەستی سەرمایەداریی جیهانیی دژی گەلەکەمان لە نێویدا دژی مرۆڤی ئازاد و بە ئەخلاق ئەچێت بەڕێوە. کەواتە ئەم ڕاستییە ڕوونە دەبێت بیناسین:
یەکەم/ بە دەوڵەتی تورکیا شەڕی مۆدێرنیتەی دیموکراسیی ئەکرێت، کەڕێبەرەکەی لە زیندانی فاشیزمی تورکدایە ،ئەمە واتای شەڕێکی قوڵی زهنیی و فیکرییه لە جیهانی ئەمڕۆدا بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا دژی فەلسەفەی ئازادیی و دونیا بینینیی ئۆ/جا/لان گەیشتووەیە لوتکە، چونکە جیهانی ئەمڕۆ لەسەر ئاستی کۆمەڵگە و کە بەفراوانی خاوەنداریی لە فیکری ئۆ-جا*لان ئەکرێت، ئەمەش زیانی جددیی بە مۆدێنیتەی سەرمایەداریی دەگەیەنێت و داهاتووی ڕەش چاوەڕێی سەرانی ئابوورئی ئازاد و پیشەسازی بێسنور ئەبێتەوە.
دووهەم/زهنیەتی تورک و تورکیای فاشیزمە کە لەناوبردنی کورد ئامانجیەتی بەهۆکاری ئەوەی کورد خاوەنی خاک و ئاو سامانی خاکی تورکیای ئەمڕۆیە، خاوەنی دەوڵەمەندتریین کولتوور و فەرهەنگ و زمانە، هەربۆیە ئەو ڕقەی تورکی فاسیزم هەیەتی، لە کورد بێ کۆتایە. هەر ئەمەیە دەوڵەتی تورک بە ئاگر و ئاسن، بەهێزە تێرۆریستەکانی وەک “داعش، نەسرە، ئیخوانەکان، کوردی خۆفرۆش” هێرش بۆسەر ئێزیدیەکان و شاری عەفرین و بەگشتیی ڕۆژئاوای کوردستان، گوندەکانی باشور و شارۆچکەکان بەردەوامیی پێ ئەدات، شەڕی گەر-یلاو بڕینەوەی دارەکان وسوتانی ژینگە و دارستانەکان. کەواتە ئەم دوو هۆکارەیە تورکیا و ئەمریکا و ناتۆ و لیبرالیزمی کۆکردۆتەوە، دژی کوردی بەشەرەف و بزووتنەوە فیکریی و فەلسەفە ئەخلاقییەکەی بەردەوامیی بە شەڕ ئەدەن.