تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، یەکەمین کۆنگرەی رێکخستنەکانی ئەوروپای، بەسەرکەوتوویی و بە ئامادەبوونی ٩٠ ئەندام و میوان بەست.
لە رۆژانی ١١ بۆ ١٣ ئەم مانگە لە وڵاتی سوید، رێکخستنەکانی ئەوروپای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە دروشمی “بەڕێکخستن بوون و ئیرادەی ئازاد، تێکۆشانی دیموکراتیی فراونتر ئەکەن”، بە بەشداریی ٩٠ ئەندام و میوان یەکەمین کۆنگرەی رێکخستەکانی ئەوروپای تەڤگەر بە بەرنامە و تەوەری چڕۆپڕ بەڕێوەچوو.
ئەندامان و میوانانی کۆنگرە لە وڵاتانی: نەرویج، سوید، دانیمارک، بەلجیکا، بریتانا، کەندا، ئەلمانیا، ئیتاڵیا، سکۆتلەند بەشدار بوون.
لە کۆنگرەدا، ئەندامانی ئەنجومەنی ئەوروپای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە ٢١ هەڤاڵ بوون هەڵبژێردران، هەڤاڵان “پەیمان عەبدوڵا” و “عومەر ئەمین” بە هاوسەرۆکی هەرێمی ئەوروپای تەڤگەری ئازادیی هەڵبژێردران.
IMG_3120 IMG_3125 IMG_3126 IMG_3127