هێزەکانی سوپای تورک لە هەرێمی کوردستان بە ناسنامەی پێشمەرگە هاتووچۆ ئەکەن

هێزەکانی پارتی بە شۆفڵ و حەفارە، رێگا لەسەر چیای زاپ بۆ سوپای  تورکی داگیرکەر دروست ئەکەن و “هێزەکانی سوپای تورکیش بە ناسنامەی پێشمەرگە ھاتوچۆ ئەکەن و لە بنکەکانی بنەماڵەی بارزانیی دێنەدەرەوە و هێرش دەکەنە سەر گەریلا”.

بە گوێرەی ئەو زانیاراینەی ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوەتەوە، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شۆفڵ و حەفارە رێگایەک لەسەر چیا دروست دەکەن و بەرەو قوڵایی زاپ دەڕۆن.

ھێزەکانی پارتی لە بەرەکانی باشووری زاپیش خاڵێکی سەربازییان دروستکردوە و ھەوڵ ئەدەن رێگایەکی نوێ بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دروست بکەن.

لە گرتە ڤیدیۆییەکان دەردەکەوێت، کە شۆفڵ و حەفارەی پارتی لە داومێنی باشووری زاپ رێگا دروست ئەکەن، ھێزەکانی لە خاڵی جیاجیا جێگیر ئەبن و ھێزێکی گەورەی سەربازیی لە ھەرێمەکە جێگیر ئەکەن.

پارتی پێش ٢ی ئاب، هێزێکی گەورەی سەربازیی لە قەزای ئامێدیی باشووری کوردستان جێگیر کردبوو و لەوێشەوە هێزەکانیان بۆ گۆڕەپانەکانی گەریلا گواستەوە.

هێزەکانی پارتی ماوەیەکی زۆرە راستەوخۆ پاڵپشتیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەن، دەبنە هاوبەشی هێرشە داگیرکارییەکان؛ دەوڵەتی تورک لە زۆرێک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بۆ ئەوەی بتوانێت دژی گەریلا پێشڕەوی بکات، بە پاڵپشتیی پارتی ئەجووڵێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، “هێزەکانی تورک بە تایبەتیی لە زاپ بە ناسنامەی پێشمەرگە ھاتوچۆ ئەکەن و لە بنکەکانی بنەماڵەی بارزانیی دێنەدەرەوە و هێرش دەکەنە سەر گەریلا”.

لە ٢٩-٣٠ی تەمووزدا، پارتی پشتیوانیی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ لە ناوچەی مەتینا کرد. لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا ھاتبوو، ئەو داگیرکەرانەی کە لەو گۆڕەپانەدا سزا دران، بە هاوکاریی هێزەکانی پارتی لە رێگەی زەمینییەوە لە ھەرێمەکە گواسترانەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەی هەپەگە لە ٣٠ی تەمووزدا هاتبوو، “سوپای تورک کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی هێزەکانمان ئەنجامی بەدەست نەھێنا، بە هاوکاریی پارتی ھێرشی کردە سەر ھێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ لە مەتینا و هەوڵدەدات لەو گۆڕەپانە جێگیر ببێت”.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …