سەربازانی تورک خۆیان بۆ چوونە ناو بەغداد ئامادە کردووە

  •  ئاتاکان ئارارات

پەیوەندییەکان کە تورکیا لە چوارچێوەی ‘پرۆژەی ڕێگەی گەشپیدان’دا لەگەڵ عێراقدا دایناوە، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو گۆڕەپانی سەربازیی دەچێت. ئەو پەیوەندییانەی کە دادنرێن لەسەر بناغەی دامەزراندنی بەرەی جیاواز لە دژی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بەڕێوەدەبردرێت. ڕێکەوتنی نێوان ئەنقەرە و بەغداد کە پێش چەند ڕۆژێک بە ناوی ‘دەقی ڕێکەوتنەوە’ واژۆییان کردووە، ڕێگەی لە پێش سوپای تورک کردەوە کە هێزەکانی ڕەوانەی بەغداد بکات. بۆ گواستنەوەی سەربازی لە باشووری کوردستانیش کە لە ئاستی چۆڵکردنی گوندەکاندا بەڕێوەدەبردرێت، پاساوی فەرمیی ئامادەکرا. وەزیری دەرەوەی عێراق، فواد حسێنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، ڕایگەیاند عێراق ڕۆشتووەتە ناو قۆناغێکی نوێوە و بوو بە وتەبێژی داگیرکاریی.

لە ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەشەوە بەرەو فەرماندەیی هاوبەش

هەنگاوە دیپلۆماسی، سیاسیی و سەربازییەکان کە پێشتر لە چوارچێوەی ‘ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش’دا لە دژی تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە باشووری کوردستان و گۆڕەپانی عێراق ئەنجام دەدرا، بە ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتەکەدا پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. لە گۆڕەپانی عێراقدا لە نێوان هەردوو هێزەکەدا لە بەغداد و بەعشیقە ناوندی ‘هەماهەنگیی هاوبەش’ کراوەتەوە و دەستی بە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی کرد.

بە گوێرەی ئەمەش؛ بە پێی خاڵی ٤ی ڕێکەوتنەکە، سوپای تورک سەرپەرشتی جموجۆڵی هاوبەش دەکات و ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی لە پایتەختی عێراق جێگربێت، لە چوارچێوەی پلانی دامەزراندنی ناوەندێکی ئەمنیی هاوبەش لە بەغداد.

لە رێگەی خاڵی ٥ و ٦دا هەنگاوەکانی دواتر پلانیان بۆ دادەنرێت،

هەروەها لە خاڵی ٥ی ڕێکەوتنامەکەدا دامەزراندی لیژنەی سەربازیی و لە خاڵی ٦دا هاوبەشیکردنی زانیاریی هەواڵگریی لە نێوان هەردوولادا دەستنیشانکراوە. ئەم دوو خاڵەش دەرخەری چوارچێوەی سیاسەتەکانی لکاندنی ئەنقەرەیە. سوپای تورک هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم دوو خاڵەوە گواستنەوەی سەربازیی، دروستکردنی بارەگای نوێ سەربازیی، چۆڵکردنی گوندەکان و تاڵانکردنی جیۆگرافیای باشووری کوردستان کە ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردوە، بخاتە نێو چوارچێوەی یاسای نێونەتەوەییەوە.

دەوڵەتی تورک، بەرامبەر بە گۆڕانی حکومەتی عێراق نیگەرانە و لەبەر ئەمەشە ماوەی کارابوونی ڕێککەوتنەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ دیاریکردوە.

ئەندامانی ‘ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش’

ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش کە لە گۆڕەپانەکەدا لەگەڵ خۆیدا چەندین گۆڕنکاری دەهێنێتە ئاراوە لەم ئەندامانە پیكدێت: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورک، ڕاوێژکاری میت ئیبراهیم کالن، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سابیت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق، وەقاس محەمەد حسێن ئەل حەدیسی جێگری بەشی هەواڵگریی عێراق، کە لەژێر فەرمانەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق قاسم ئەعرەجیدا کار دەکات.

چارەنووسی بەعشیقە

پەیوەست بە هەبوونی سوپای تورک، لە شاری بەعشیقەی موسڵ کە لە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە، دەوڵەتی تورک بە قسەی دیپلۆماتیکێک کە دەیگوت ‘ڕادەستی عێراق دەکرێت’ مانەوە و هەبوونی خۆی بە فەرمیی دەکات. خاکی عێراق ‘بۆ عێراقییەکان جێدەهێڵرێت’ ئەمەش بۆخۆی بابەتێکی سەرنجڕاکێشی دیکەیە. هەروەها بە پێی ئەم قسەیە بەرپرسیارێتیی بنکەی بەعشیقە ڕادەستی بەغداد کراوە، کە چوار جارە دەبێتە ئامانجی هێزە شیعییەکان.

کەناڵەکانی خەبەرتورک و سی ئێن ئێن کە ڕۆژانە بەرنامەی بانگەشە لەسەر رێکەوتننامەکە دەکەن، لە هەندێک لە هەڵسەنگاندنەکانیاندا هەندێک زانیاریی دەردەخەن. هەوڵی پیشاندانی ئەوە دەدرێت کە حکومەتی تورک لە بری ئەوەی لە بەعشیقە بکشێتەوە، کەچی هێزەکانی زۆرتر جێگیردەکات. هەوروەها دەگوترێت، ئەم دۆخە پەرەپێبدرێ و دەوڵەتی تورک لە سوریا و ڕۆژئاوا لەو جێگایانەی کە داگیری کردوە هەمان مۆدێل جێبەجێبکات.

سوپای تورک دەچێتە بەغداد

حکومەتی سودانیی لەبەرامبەر بەڵێنەکانی سەبارەت بە پێداویستییە ئابووریی و وزە، لەبەرامبەر حکومەتی ئەنقەرەدا سەری دانواندووە، بە ڕێککەوتنی نوێ بناغەی ئەوە دادەنێ کە لەماوەیەکی نزیکدا سوپای تورک لە بەغداد جێگیربکرێن. لە چوارچێوەی میکانیزمە پلان بۆ دانراوەکاندا دەگوترێت؛ ئەنقەرە ئەو هێزەی کە دەینرێتە بەغداد ئامادەی کردوە. دەگوترێت ئەو هێزەی کە دنێردرێتە بەغداد کارەکانی بە هەماهەنگیی هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورک دەکات.

حکومەتی سودانی  بەشێوەیەکی فەرمیی بەشداریی پلانەکانی داگیرکاریی بوو

حکومەتی سودانی کە پێشتر لەڕێگەی هەندێک کەناڵەوە، بڵاوکراوەتەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی تورکیادا نەبووە یان دەستیان لە پلانەکانیاندا نییە، لەگەڵ کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنقەرەدا بەفەرمیی ئەوەی خستەڕوو کە چۆن پەیوەندییەکی لەگەڵ حکومەتی ئەردۆغاندا داناوە. حکومەتی سودانی لەگەڵ ‘دەقی ڕێککەوتن’دا هیچ پاساوێکی بۆ شرۆڤەکان نەهێشتەوە و بناغەی ئەوەی دانا کە حکومەتی عێراق بکەوێتە ناو قۆناغێکی کارەساتەوە.

وتەبێژی داگیرکاریی: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق

دوابەداوی ڕێککەوتنەکە وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێنی پارتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیداندا چووە پێش کامێراکان و وتەبێژی بۆ داگیرکاریی تورک کرد. فواد ‘خزمەتێکی’ چۆنی بە خاکی باشووری کوردستان و عێراق کردووە، هەنگاو بە هەنگاو دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین ڕادەستی تورکیا دەکات. پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵەوە بەناوی داگیرکاریی تورکەوە چ لە گۆڕەپانی هەرێمیی و چ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی لۆبی بۆ ئەو داگیرکارییە دەکات. لە مەسعود بارزانیی سەرۆکییەوە تا دەگات بە وەزریری دەرەوەی عێراق فواد حسێن درێژە بەم کارە دەدەن.

‘هەڵوێستی ناڕوون’ی هێزە سیاسییەکانی شیعە

لە لایەکی ترەوە، هەڵوێستی ‘ناچالاکی’ لایەنە سیاسییە شیعییەکان لە بەرامبەر داگیرکاریی تورک، لەناو رایگشتیی عێراقیدا وەک پێویست نەبیندرا. ‘هەڵوێستی دژبەیەک’ی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کە تەنها بە ڕاگەیاندراو پیشان دەدرێت، زۆر زیاتر بوو بە بابەتی لێکۆڵینەوە. پایتەختی عێراق لە ڕووی سیاسییەوە کەشێکی داینامیکی هەیە، فیگەر و سیاسییەکانی وڵات جەماوەرەکەی خۆیان لە بەرامبەر داگیرکاریی تورک بە بێ هەڵوێستی دەهێڵنەوە! ئەمەش بابەتی گفتوگۆیە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …