قایمقامیەتی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی خاوەن مۆلیدەکان دەکات

 قایمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ خاوه‌نی مۆلیده‌كان ده‌كات مۆلیده‌ی جێگره‌وه‌ ئاماده‌بكه‌ن ، لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە، “کە چاودێری کاری مۆلیدە ئەهلییەکان دەکات و رێگە نادرێت هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی بەشێکی مۆلیدە ئەهلییەکان لەکار دەکەون،

 

 لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتیش پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر مۆلیدەیەک دەکات کەلەکار کەوتبێت ئاگاداری دەکاتەوە لەماوەی یەک رۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر ئامادەی نەکات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی.

سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سیامەند حەمید ئەوەی ڕاگەیاندووە، نزیکەی (700) مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماو زۆر کارپێکردنی مۆلیدەکان رۆژانە چەند مۆلیدەیەک لەکار دەکەون،

ئەوەشی باسکردوە، ” ئێمە وەکو لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاوڵاتیانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت.لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانیشەوە ڕایگەیاند: دەبێت لەلای مۆلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە (400) و هێڵی ئاسایی لە (200) کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری مۆلیدەکان دەکەین.

 

 دواتر داوا لە هاوڵاتیان دەکات  لەکاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر مۆلیدەیەک، پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07701363679 بکەن بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبکرێت.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *