تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لە ساڵیادی جینۆسایدەکەدا بڵاوکردەوە

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە دەیەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی و پاکتاوکردنی ئێزیدییەکان لە ٣ ئابی ٢٠١٤ دا. ئەو رووداوە کە تیرۆرستانی داعش و دەوڵەتی فاشستی ئاکەپە و مەگەهە، سپۆنسەریان دەکرد، ھەرگیز لەبیر و یادەوەریی و یژدانی مرۆڤایەتیی ناچێتەوە! شەرمەزاریی و ریسوایی بۆ ئەوانەی ھاوکارییان بوون.

دەساڵ لەمەوبەر، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، ھێزی تاریک و رەشەکوژی داعش، بە ھاوکاریی دەوڵەتی ئاکەپە و مەھەپەی تورکیا، ھێرشیان کردە سەر شەنگال و گوند و ناوچەی ئێزیدییەکانیان، لەو کاتەدا بەھەزاران لە ھێزەکانی پارتی-بارزانیی کە ئەرکیان پاراستنی ناوچەکە بوو، بێ ھیچ بەرگرییەک ھەڵاتن، بەم شێوەیە تراژیدیایەکی مرۆیی گەورە رووبەرووی گەلی دێرین و رەسەنی ئێزیدی بوویەوە کە بەسەدان ھەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشت، ھەزاران ژن  و منداڵ کۆمەڵکوژ کران و رفێندران و کڕیین فرۆشتنیان پێوەکرا و تا ئێستایش چارەنووس و گۆڕی ھەزارانیان بە نادیاریی ماوەتەوە! ئەو رووداوە کە لە ٣ ئاب روویدا بەفەرمانی ٧٤ ھەمینی سەر ئێزیدییان ناسراوە، ئەوەندە ترسناک و مەرگەساتێکی گەورە بوو، ھەموو دونیای ھەژاند! لەو کاتەدا گرووپێکی دوازدە کەسی گەریلا و کۆمەڵێک لە خۆبەخشی ئێزیدی، دەروێش ئاسا لە چیای شەنگالەوە بەرەو پێدەشتەکان ھاتن و رووبەرووی ھەزاران چەکداری دڕندەی داعشدا بوونەوە! لە دامێنی چیای شەنگالەوە، سەنگەری بەرگرییان لێدا و بەدەیان ھەزار ئێزیدییان لەو شاڵاوی مەرگەساتە پاراست.

ئەو رووداوە، دۆست و نەیاری لە ھەمووجیھان شۆککرد! موعجیزە ئاسا ھێزی داعشی شکاند و نەیھێشت بەتەواویی بگاتە ئامانج و ھێزی ھەڵاتووشی شەرمەزاروو ریسواکرد! لەو رۆژەوە، قۆناغێکی نوێ بۆ ژیان و پێشەڕۆژێکی جیاوازتر لە رابردوو بۆ ئێزیدییەکان دەستیپێکرد.

ئیدی گەلی رەسەن و مێژوویی ئێزیدی، بڕیاری خۆیدا کە دەبێت خۆی بریار بدات و خۆی بپارێزێت، بەو باوەڕەوە ئاوێتەی ھزر و فەلسەی خۆبەڕێوەریی پاراستنی جەوھەریی بوو، ئیلھامی لە رێبەری ئازادیی گەلان رێبەر ئاپۆ وەرگرت، دوای دە ساڵ لەو کۆمەڵکوژیی و پیلانگێڕیی و ھێرشانەی دەکرێتەسەری، لەبەرامبەر ھێزە بەرژەوەندییخوازەکانی ناوخۆ و داگیرکارییەکانی فاشیزمی تورکیی-ئەردۆغان، بە ئیرادەوە و فیکر و کولتوورێکی نوێی سیاسیی خۆڕاگریی دەکات و هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت.

کاتی ئەوەیە حکومەتی عێراق، رێز لە  ئیرادەو خۆبەڕێوەبەریی و خواستی ئێزیدییەکان بگرێت،  پێویستە دەسەڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق و ئەوانەی رایانکردوە و دەستیان ھەبوو لەو کۆمەڵکوژیی و جینۆسایدەدا دادگایی بکرێن و سزابدرێن! چیدیکە رێگە بەسەودا و پیلانگێڕیی نەدرێت بۆ گێڕانەوەی شەنگال و ئێزیدییەکان بۆ سەردەمی کۆیلایەتیی؟

ئێزیدییەکان بڕیاری خۆیانداوە، ئەنجومەن و سیستمی بەڕێوەبەریی و ھێزی پاراستنی خۆیان بونیاد ناوە، چتر سەرباز و خزمەتکاری کەس نابن، بەڵکو  بۆ شەنگال بۆ ھەرێمەکەیش بوونەتە بناغەی سیستمێکی دیموکراتیی و ھێز و خۆڕاگریی، لەبەرامبەر  تیرۆریستان و خائین و داگیرکەران و ھێزە مەزھەبگەرا و فاشیستەکان.

ئیتر، دەبێت ھێز و لایەنە ئازادییخوازەکان، لە باشوری کوردستان  و عێراق، ھاوکار و پشتیوانی بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی سەر ئێزیدییەکان بن، رێز لە ئیرادە و بڕیاری ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی ئێزیدییەکان بگرن کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە، لە بەرامبەر خۆفرۆشان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزی تیرۆیستی داعش، خۆڕاگریی و بەرخۆدان دەکەن.

کوردستان بێ شەنگالی ئازاد نابێت

بژی بەرخۆدان و ئیرادەی ئازادیی ئێزیدخان

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی

 ٣ ئابی ٢٠٢٤

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …