ئەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆریستییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین
دەوڵەتی تورکی فاشست و دڵ پڕلەقین، بە ھاوکاریی خیانەتکارانی خۆفرۆش، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٣/٨ لەسەر رێگەی سەیدسادق ھەڵەبجە ئۆتومبێلێکی سڤیلی دەزگای راگەیاندنی کۆمپانیای چەتری بەدرۆن کردەئامانج، بەداخەوە بووە ھۆی شەھید بوونی دوو رۆژنامەنووسی ھاوپیشەمان بەناوەکانی «ھێرۆ بەھائەدین خەڵکی سلێمانی، گوڵستان تارا خەڵکی باتمانی باکوری کوردستان» و بریندار بوونی ھاوکارێکیان بەناوی رێبین بەکر.
ئیمە لەکاتێکدا ئەو کردەوە تیرۆریستییە نا مرۆڤانەیەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەتوندی شەرمەزاردەکەین کە پێشێل کارییەکی ئاشکرایە دژ بە ھەموو یاسا و رێسا نێودەوڵەتیی و بەھا ئەخلاقییەکانە، لە ھەمان کاتدا داوا لە رێکخراو و سەندیکاکانی رۆژنامەنووسان و ئازادییخوازان و راگەیاندکارانی خاوەن ویژدانی ئازاد و گەلی وڵاتپارێز دەکەین، لە ئاست ئەو کردەوە تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن، بە یەکگرتوویی دژ بەو تیرۆرەی داگیرکەران و ھێڵی خیانەت رابووە ستن. ئامانجی فاشیزمی تورک لێدانە لە دەنگی ئازاد و حەقبێژی ئەو راگەیانکارانەی بەئازایەتییەوە دڕندەیی و راستیی دوژمن بۆ راگشتیی ئاشکرادەکەن، ئەو رێککەوتن و لێک تێگەیشتنەی پارتی-بارزانیی و حکومەتی سودانیی، لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دژبە ھێڵی ئازادییخوازیی و نیشتیمانپەروەریی و ئازادیی راگەیاندنە لە ھەرێمی کوردستان، بەردەوام بوونی ئەو ھێرشانە و خوێنی ئەو رۆژنامەنووسانە و ھاووڵاتییانی مەدەنیی و بۆمبارانی گوند و ژینگەی کوردستان، بەھۆی ئەو بێدەنگیی و نا بەرپرسیاریەتییەی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ھەرێمەوەیە کەوایکردوە دەوڵەتی تورکیا سڵ لە ھیچ کردەیەکی رەشەکوژیی نەکاتەوە، رۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج و نیشانەی ئەو پەڕی ئیفلاسی ئەخلاقیی و سیاسیی حکومەتەکەی ئەکەپەو مەھەپەیە و ھاوئاوازەکانیانە، لە ئاستی ناوەخۆ و دەرەدا دەبێت ریسواو شەرمەزار بکرێن. کات کاتی ھەڵوێست و یەکگرتن و یەکێتییە دژ بە داگیرکەران و خۆفرۆشان.
نەمری و سەربرزیی بۆشەھیدانی راگەیاندنی ئازاد
مردن و روورەشیی بۆ داگیرکەران و خیانەتکاران
دەستەی راگەیاندنی – تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٠٢٤/٨/٢٣