ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دژ بە داعش دەستیپێکرد

هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان لە بۆشاییە ئەمنییەکانی سنوورەکە دژ بە تیرۆرستانی داعش دەستپێکردوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە بە بەشداریی چەند لیوایەکی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیپێکرد، هەریەکە لە لیواکانی 3، 5، 9، 17 و 711ـی پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە بوون.

ئەو ناوچانەی ئۆپەراسیۆنەکە دەیانگرێتەوە بۆشایی ئەمنیی هەیە، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی تیادا نییە.

ئەو ئۆپەراسیۆنە سنووری قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها قەزاکانی خانەقین و خوورماتوو لە خۆ ئەگرێت.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی ١٠ی ساڵی رابردووە لە ئەنجامی ھێرش و ئۆپراسیۆنە ئاسمانیی و زەمینییەکان، تائێستا ١٥٥ تیرۆریستی داعش کوژراون.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …