‘هەنگاوی دەسپێک بۆ ئاشتی، ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە’

لە شاندنی پەڕلەمانتارانی نێونەتەوەی لە دژی گۆشەگیریی و بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، پەڕلەمانتاری فەرەنسا سەگۆلەنە ئامۆت وتی: “هەنگاویی یەکەم بۆ ئاشتی، لابردنی گۆشەگیریی و مسۆگەرکردنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە.”

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد’ شاندێکی پەڕلەمانتارانی ئەورپا سەردانی ئەستەنبوڵیانکرد. پەڕلەمانتاری پارتی فەرەنسای نەتەوەیی سەگۆلەنە ئامۆت کە یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندەکە، لەو بارەیەوە ئامۆت ئاماژەی بەوەدا بە مەبەستی سەردانیکرنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆشتونەتە وەزارەتی داد، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.

‘کوردم لە تێکۆشانی دژ بە داعشەوە ناسی’

سەگۆلەنە ئامۆت ئەوەی دەرخست کە مەسەلەی کوردی لە تێکۆشانی کوردان لە سوریا لە دژی داعش ناسی و وتی: “لەبەرئەوەی کوردان لە دژی داعش دەجەنگان، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە وەک تیرۆرست وەسف دەکران. دیارە ئەم وتنەیی دەوڵەتی تورک بۆ بێدەنگ کردنی ئۆپۆزسیۆنەکان بە کاردەهێنێت. نکۆڵی لە زمانی کوردان دەکرێت و قەدەغەکراوە، هەنگاوی یەکەمە بۆ سڕینەوەی ناسنامە و مێژووی گەلێک. دەزانین ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەی لەبەرامبەر ئەمەدا تێدەکۆشن، دەستگیردەکرێن. گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەرە گرنگترینی ئەم بێدەنگکردنەیە.”

‘گۆشەگیری بەکۆتایی بێت، ناچارەسەری و گوشاریش بەکۆتایی دێت’

سەگۆلەنە ئامۆت، ئاماژەی بەوەدا گەر گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی بێت، ئەوا ناچارەسەری پرسی کورد و گرتن و گوشاری سەر گیراوانی سیاسیش کۆتایدێت و وتی: “بۆ ئەوەی گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە ئاستی نێونەتەوەیدا ئاشکرابکەین، بۆ ئەوەی ببین بە دەنگێک بۆ لابردنی گۆشەگیری و هەر کارێک بتوانین لەم بارەوە بیکەین قسەدەکەین، ئێمە لێرەین. لەبەرئەوەی بەتەواوەتی پەیوەندی دابڕێنراوە. نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە بەڕێز ئۆجالان ٧٤ساڵ تەمەنێتی و ماوەی ٢٥ ساڵە لە دورگەیەک گۆشگیرکراوە. دۆخی تەندروستی نازانین چۆنە، نازانرێت باشە یان نا. ناتوانێت پارێزەر و بنەماڵەکەی ببینێت. ئەمە جێگەیی نیگەرانییە. گەر تورکیا بانگەشەیی وڵاتێکی دیموکراتیکی دەکات، نابێت بەم شێوە بجوڵێتەوە. چونکە لە وڵاتێکی دیموکراتیکدا، ئۆپزسیۆنی خۆی لە بەر قسەکردن دەستگیر ناکرێت، گۆشەگیرییەکی ڕەها بۆ ماوەی سێ ساڵ ناخرێتە سەر زیندانییەکی سیاسی.”

‘دەزگانی ئەوروپا هاوکاری نا یاسایین’

سەگۆلەنە ڕایگەیاند دەزگاکانی ئەورپا هاوکاریی نایاساییەکانی تورکیان و وتی: “گەر وەک کردەوە نەبوون بە هاوکاری تاوان، بەڵام بێدەنگبوونیان بەر دەبێتە هاوکاری ئەم نایاسانەی تورکیا. دۆخی لێنەپرسینەوە و سزانەدانی تورکیا، هێز دەدات بو نایاساییەی کە تورکیا دەیکات. لەبەرئەوەی سی پی تی و نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی تر ئەم نایاسایەنە نابینین، ئەوە بەمانای ئەوەدێت هاوکاریی ئەشکەنجەیی گۆشگیریین. دادگای مافی مرۆڤی ئەورپا پەیوەست بە ئۆجالان بڕیاڕی مافی هیوایی دا، بەڵام ئەوە گرنگە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەبێت چ کارێک بکات.”

‘بێدەنگی ئەوروپا لەبەر سیاسەتی کۆچبەرییە’

سەگۆلەنە ئامۆ ئەوەی دەرخست بێدەنگی یەکێتی ئەوروپا لە رێگریکردن لە گۆشەگیری پەیوەندی بە سیاسەتی کۆچبەرییەوە هەیە و وتی: “تورکیا پەیوەست بە کۆچبەریی لە سوریا و ئەڤغانستان ڕۆڵی دەگێرێ، بۆیە ئەورپا بەرامبەر بە تورکیا بێدەنگە. بەڕێز ئۆجالان هێمایە بۆ کوردان، خواستی بێدەنگردنی بۆ بێدەنگردن و کۆتایهێنان بە کوردانە. خواستیانە هێرشی سەر کوردان گەورەتربکەن و بار و دۆخی شەڕ بەردەوام بێت. هەڵبەتە بە پێچەوانەی ئەمەوە بۆ ڕەخساندی بار و دۆخی ئاشتی دەبێت تێکۆشان بکرێت. ئەوەما لەبیر نەچێت ڕەخساندی بار و دۆخی ئاشتی، لە ڕەخساندنی بار و دۆخی شەڕ زۆر زەحەمەتترە. سیستەمێکی دیموکراتیک تەنها بە ڕەخساندی بار و دۆخی ئاشتی دێتە کایەوە. هەنگاویی دەسپێکێش بۆ ڕەخساندی ئاشتی، لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسییە.”

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …