شارەزایەکی ئەمنیی عێراق وردەکاریی دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرائەکات

شارەزایەکی بواری ئەمنیی عێراق، وردەکاریی لەبارەی بەردەوامیی هاتنەناوەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا، بۆ ناو خاکی عێراق ئاشکراکرد، راشیگەیاند کە هێزەکانی تورکیا زیاتر لە 90 کم لە باکووری عێراقەوە هاتوونەتە ناوەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، عەقیل تائیی شارەزای بواری کاروباری ئەمنیی عێراق،  لە لێدوانێکیدا بە مەعلومەی رایگەیاند، “تورکیا بە شێوەیەکی رۆژانە و بەردەوام، دەستیکردوە بە بۆردومانکردنی باکووری عێراق، زنجیرە چیای مەتینای لە دۆهوک کردوەتە ئامانج، هەروەها قەزای ئامێدیش بە هەمان شێوە”.

جەختیکردەوە، “بڵاوبوونەوەی ئاشکرای هەواڵگریی و گوێگرتن لە بنکە و وێستگەکانی تورکیا هەیە، بەو پێیەی ژمارەی بنکە سەربازییە سەرەکییەکان و وێستگە لاوەکییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 30 دانە”، ئاماژەی بەوەشکرد “ئەبێت حکومەت کارتی ئابووریی بەکاربهێنێت و هەڵوێستی بایکۆتی ڕاستەقینەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە هەموو چالاکییەکاندا وەربگرێت”.

ئەو شارەزایەی بواری ئەمنیی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا، هێمای بۆ ئەوەشکرد “بژاردەی دیکە ئەوەیە کە لە رێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ئەو پێشلکارییانە بەنێودەوڵەتیی بکرێن بۆ ئیدانەکردنی تورکیا کە بەردەوام بۆردومانی هاووڵاتییان ئەکات و دەستدرێژییکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ قوڵایی عێراق”، وتیشی: هێزەکانی تورکیا زیاتر لە 90 کم لە قووڵایی باکوری عێراقدا هاتوونەتە ناوەوە”.

ساڵی رابردوو تۆپخانەکانی تورکیا بۆردومانی شوێنێکی گەشتیارییان لە پارێزگای دهۆک کرد، کە بەهۆیەوە زیانی زۆر و برینداری زۆر لەنێو هاووڵاتییانی  مەدەنیی لێکەوتەوە.

تورکیا بەردەوامە لە دەستدرێژیی بۆ سەر خاکی عێراق و جێبەجێکردنی هێرشە سەربازییەکانی کە لە ئەنجامدا دەیان شەهید و قوربانیی و ئاوارەبوونی زۆرێک لە گوندە سنوورییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە.

وەرگێڕانی: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …