لە ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” کۆنفرانسێک بەڕێوەدەچێت

وابریارە، بە دەستپێشخەری پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی ئێران بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی کۆنفرانسێک لە ئاڵمانیا بەڕێوەبچێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینیی، کە بووە هێمای راپەڕیین و شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئامادەکاریی دەکەن تا بە چالاکیی جیاجیا یادی ئەو ئەو شۆڕشە سەرتاسەرییە بکەنەوە.

بەوبۆنەیەوە پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی ئێران، لە ٣٠ی ئەیلول و یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە شاری کۆڵنی ئاڵمانیا، کۆنفرانسێک بەڕێوەئەبات.

رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکە دوو پانێک لە پێشکەش دەگرێت و لە پانێلی یەکەمدا تاوتوێ کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی دەکرێت و لە پانێلی دووەمدا دەستکەوت و پرسەکانی بەردەم سەرهەڵدانەکە دەخرێنە بەرباس.

لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا، پانێلی سێیەم بەڕێوەدەچێت و تیایدا لەبارەی رێکار و ئەڵترناتیڤەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی گفتوگۆ دەکرێت و کۆتایی بڕگەی کۆنفڕانسەکەش مایکی کراوە یاخود تریبونی ئازادە و تیایدا حیزب، رێکخراو، گرووپ و بەشداربووانی کۆنفرانسەکە را و تێبی خۆیان لەبارەی پرس و بابەتەکانی پەیوەست بە کۆنفڕانسەکە دەخەنەڕوو.

رۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ژینا ئەمینیی، کچە کوردی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ سەردان لە تاران بوو، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە پاساوی ئەوەی رەچاوی پێوەرەکانی دەوڵەت بۆ حیجابی نەکردووە، دەستگیرکراو و پاشان بە هۆی ئەشکەنجەوە کەوتە دۆخی کۆماوە و پاش سێ رۆژ گیانی لەدەستدا.

کوژرانی ژینا ئەمینی، بووە هۆی سەرهەڵدانێک کە بە بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی ناسرا و سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە لە سەر ئاستی جیهان دەنگادانەو ە کاریگەریی هەبوو و سەرباری کوژرانی زیاتر لە ٥٠٠ کەس و برینداربوونی هەزارانی تر، بوو بە درێژخایەنترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ٤٥ ساڵی رابردووی ئێران.

 

 

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …