رۆژنامەیەکی تورکی نهێنیی سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ عێراق ئاشکرادەکات

رۆژنامەیەکی تورکیی ئاشکرایکرد،  ئامانجی سەردانەکەی هاکان فیدان، گرێدانی بەرژەوەندییەکانی تورکیا بووە لەگەڵ سوننەکانی عێراق‌ و پاڵپشتیی کردنی پارتە کوردییە دەسەڵاتدارەکانە لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکیی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردوە، یەک لەپرسە ستراتیژییەکان بۆ تورکیا کە هاوکات یەکێک بووە لە ئامانجەکانی هاکان فیدان، پاراستنی ئەو “کۆدەنگییە”یە کە لەنێو سوننەکاندا هاتووەتە ئاراوە، لەبەرئەوەی ململانێی ناوخۆیی سیاسیی سوننەکان لە عێراقدا ئەبێتە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تورکیا ئاشتیی نێوان سوننەکان وەک ئامرازێکی ستراتیژیی سەیر دەکات، هەربۆیە کاریگەریی لەسەر پرۆسەی سیاسیی‌ و سەربازییەکانی دیکەی لەناو خاکی عێراقدا دەبێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق نزیکدەبێتەوە، کە تورکیا گرنگیان زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر بڕیاری سیاسیی لەناوخۆی عێراقدا هەبێت، لەوەشدا بەئاسانی دەتوانرێت لەکۆبونەوەو دیدارەکانی فیدان لەگەڵ تورکمانەکان دەربکەوێت.

ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکیی راشیگەیاندوە، یەکێکی تر لە ئامانجەکانی سەردانەکەی وەزیر دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق، پاراستنی هاوسەنگیی سیاسیی نەتەوەیی‌و تائیفییە لەعێراق‌و پاڵپشتیی کردنی پارتە کوردییە دەسەڵاتدارەکانە لەهەرێمی کوردستان.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …