لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٢٠ کەس بریندار بوون

بەهۆى تەقینەوەى غاز لە بازاڕێکى شارى نەغەدەى رۆژهەڵاتى کوردستان، ئاگر لە بازاڕێکى شارەکە کەوتەوە و زیاتر لە ٢٠ کەس برینداربون و ژمارەیەکى زۆرى دوکانیش سوتان،

بەگوێرەی راگەیاندنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی رابردو بە هۆی تەقینەوەی غاز لە بازاری ئەمین لە شاری نەغەدەى پارێزگای ورمی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگر کەوتەوە و لانیکەم  20 کەس بریندار بون.

بەرپرسی مانگی سوری پارێزگای ورمی رایگەیاند: بەهۆی گەورەیی روداوەکە ئەگەری زیادبونی ژمارەی برینداران هەیە.

ئاشکراشى کردووە، زیاتر لە 100 دوکانی جلوبەرگ و کەرەستەی بیناسازی و کەرەستەی بۆیاخکردن زیانیان بەرکەوتوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …