کەمپی مەخمور ١٥ رۆژە خۆڕاگریی بەرامبەر سوپای عێراق ئەکەن

ئەمڕۆ لە ١٥ یەمین رۆژدا دانیشتوانی کەمپی مەخمور، بەردەوامن لە ریگرییکردن لە ئابلوقەدانی کەمپەکەیان لەلایەن سوپای عێراقەوە.

لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵ ئەدات بە چواردەوری کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودیی (مەخمور) خەندەق لێبدات، تەلبەندی بکات و تاوەری سەربازیی چاودێریی دروست بکات. لە یەکەم رۆژەوە تا ئێستا کە ١٥ رۆژە، پەنابەرانی مەخمور بەرامبەر بە فشار و هێرشی سوپای عێراق خۆڕاگریی دەکەن.

خەڵکی کەمپەکە ١٥ رۆژە بە شەو و رۆژ لە دژی گەمارۆ لە بەرخوداندان. هەروەها سەربازانی عێراقیش پێداگرن و هەوڵ دەدەن دەوروبەری کەمپەکە بە تەل بگرن.

خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەوی رابردووش لە خێوەتەکانی بەرخوداندا تا بەیانی ئێشکگرییان کرد و تائێستا ئەو بەرخودانە بەردەوامە.

لە ئێوارەی ٢٠ی ئایار هێزەکانی عێراق بە چەک هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەخمور و خەڵکی کەمپی مەخموریش بە بەرد وەڵامیان دانەوە. لە ئەنجامی گولـلەبارانی سوپای عێراقدا گەنجێک بە ناوی ئەحمەد عەمەر مژینی برینداربوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …