تەڤگەری ئازادیی پیرۆزبایی نۆیەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەگەیەنێتە نوێنەرایەتییەکەی

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی، بە مەبەستی پیرۆزباییکردنی نۆیەمین ساڵەوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا، سەردانی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە هەرێمی کوردستانی کرد.

ئەمڕۆ، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، سەردانی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە هەرێمی کوردستانی لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن شاندێکی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە پێشوازییان لێکرا.

لەو سەردانەدا، تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی نوێنەرایەتییەکە کرد و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.

ئازاد محەمەد، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕایگەیاند: خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە ئومێد، بۆ گەلانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، کە توانیویەتی ئازادیی و پێکەوەژیان بەدیبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی کورد دەبێت پێکەوە هەوڵبدات، کە خاوەنداریی لە دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بکات و هەوڵیش بدرێت ستاتۆی ڕۆژئاوا لەئاستی نێودەوڵەتییدا بەفەرمیی بناسرێت.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *