کرێسپۆ: تا ئۆجالان لە زینداندا بێت تورکیا دیموکراسیی بە خۆیەوە نابینێت

ماتیۆس کرێسپۆ، رێکخەری سکرتاریەتی نەتەوەیی سێنتراڵ سندیکاڵ ئی پۆپۆلار کۆنلۆتاسی بەڕازیل، ڕایگەیاند، ئەوان پێداگرن لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و تا ئۆجالان لە زیندان بێت تورکیا دیموکراسیی بە خۆیەوە نابینێت.

ماتیۆس کرێسپۆ، رێکخەری سکرتاریەتی نەتەوەیی سێنتراڵ سندیکاڵ ئی پۆپۆلار کۆنلۆتاسی بەڕازیل، کە هاوکات ئەندامی بزوتنەوەی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی بەڕازیل، کۆمیتەی سەرلەنوێ گردبوونەوەی شۆڕشگێڕی کە لە ئەرژەنتین، مەکسیک و ئەمریکا کاردەکات، لە پێناو ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان داوای تێکۆشانی لە کرێکاران و رەنجدەرانی جیهان کرد. ماتیۆس کرێسپۆ سەبارەت بەو بابەتە ئاماژەی بە کۆبوونەوەی تۆڕی تێکۆشان و پشتیوانی سەندیکا نێونەتەوەییەکان کرد کە مانگی ئەیلول لە بەڕازیل بەڕێوەچوو.

ماتیۆس کرێسپۆ وتی، “وێڕای بەشداربوون لەو کۆبوونەوەیە، بۆ ئازادکردنی رێبەری سەرەکی تێکۆشانی کوردان عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیارە بڕیارێکمان پێشکەش کرد، کە تیایدا سەرنجمان راکێشابوو بۆ سەر ئەو راستییەی کە دەوڵەتی تورک تایبەتمەندی دیکتاتۆریەتی هەیە، بە شێوەی سیستماتیک ستەم لە خەڵکەکەی دەکات، هێرش دەکاتە سەر ئازادیی کاری رێکخراوەیی؛ گەلی کورد و تورک لە ژێر توندوتیژیی و دیکتاتۆریەتدان. لەبەرامبەر ئەو کردەوانەی تورکیا تێکۆشان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و داکۆکییکردن لەو، بۆ ئێمە پێویستییەکە. لەو کۆبوونەوە نێونەتەوەییەدا کە چالاکوانان و نوێنەرانی سەندیکانانی زیاتر لە ٢٠ وڵات کۆببوونەوە، ئەو پێشنیارەمان لە پێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشان بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش کرد و کۆی دەنگ پەسەند کرا.

کرێسپۆ رایگەیاند، کە ئەو بەدیلگرتنەی عەبدوڵا ئۆجالان و هەلومەرجی گۆشەگیریی کە بەسەریدا دەسەپێندرێت، وەک پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ و تاوانە لە دژی گەلی کورد و وتی: “لە رووی یاسایی، مرۆیی و سیاسییەوە راگرتنی ئەو نایاساییە و مایەی قەبوڵکردن نییە. هەلومەرجێک کە ئەو تیایدا، پێشێلکردنی پەیماننامە نێونەتەوەییەکانە، پێشێلکردنی دەستوری کۆماری تورکیاشە.

“گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، هەوڵەکان بۆ سەرکوتکردنی چالاکوانانی دیکە، هەوڵدانێکی بێ ئەنجامە کە دەیەوێت کاریگەریی عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر کورد و تورکەکان ئاستەنگ بکات. ئەو گۆشەگیرییە بە پێچەوانەی ئامانجەکانی ئەردۆغان کاریگەریی داناوە. گۆشەگیرکردنی ئۆجالان دەبێتە مایەی ئەوەی لە دژی رژێمی دیکتاتۆری ئەردۆغان توڕەیەکی مافدار و رەوای گەل ساز بکرێت، دەبێتە پاڵنەرێک بۆ گوڕدان بە  تێکۆشان لە پێناو ئازادیی سەرجەم زیندانیانی سیاسیی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلی کورد”.

کرێسپۆ ئەوەشی خستەڕوو، کە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوان بنەمایەکە و روونی کردەوە، “ئەمە بەهۆی ئەوە وەیە کە ئێمە قەبوڵی ناکەین کە ئەو مرۆڤانەی لە دژی کۆلۆنیالیزم و دیکتاتۆری لەپێناو گەلەکەیان دەجەنگن، بە هۆکاری سیاسیی زیندانیی بکرێن.لە هیچ شوێنێک ئەو کەسانەی لە پێناو هەموواندا تێدەکۆشن، نابێت زیندانی بکرێن. تا ئۆجالان لە زینداندا بێت، تورکیا دیموکراسیی بە خۆیەوە نابینێت. ئێمە هەموومان عەبدوڵا ئۆجالانین.”

هێمای بۆ ئەوەشکرد”وێڕای عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەمان کاتدا رێزێکی زۆر لە تێکۆشانی مێژوویی پەکەکە و رێکخراوەکانی دیکەی کورد دەگرین کە لە سوریا، عێراق و ئێران، تورکیا و تاراوگە خەبات دەکەن.”

سەبارەت بە کەمپینی ‘ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد’ کریسپۆ وتی، “ئەو کەمپینە زۆر واتادار و بەنرخ دەبینین. هەنگاوی سەرەتایی لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەرکردنی پشتیوانیی نێونەتەوەییە، کە بناغەکەی ئینترناسیۆناڵیزمی کرێکارانە.

ئەوەێس وت: تورکیا تەنیا عەبدوڵا ئۆجالانی نەکردووەتە ئامانج، بەڵکوو لە کەسایەتیی ئەودا هەموو ئێمەی کردووەتە ئامانج. چالاکوانان لە جیهان لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیی کورد و تورک کە لەلایەن رژێمی دیکتاتۆرەوە کراونەتە ئامانج، دەبێت تێبکۆشن”.

لە کۆتایی قسەکانیدا کرێسپۆ وتی، “سەرکەوتنی کوردەکان سەرکەوتنی هەموو گەلانی بندەستە”.

هەروەها چێکی بکە

کاپوتۆ: دەبێت فیکری عەبدوڵڵا ئۆجالان زیاتر بڵاوبکرێتەوە

رۆژنامەنووس  و نووسەرێکی ئیتاڵیی باس لە گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکات و رایگەیاند، …