هاوڕێ کوردیی: لە مێژووی هیچ رژێمێکدا نەبووە لەپێناو داگیرکەردا هاونیشتمانیانی خۆت سەرکوت بکەی

هاوڕێ کوردیی چالاکوانی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، با خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە بزانێت کە لەهەر شوێنێکدا کوردێکی سەربەخۆ و ئازاد هەبێت ئەوا پارتی دژایەتی دەکات، وتیشی: لە مێژووی هیچ رژێمێکدا نەبووە لەپێناو داگیرکەردا هاونیشتمانیانی خۆت سەرکوت بکەیت.

هاوڕێ کوردیی چالاکوانی دیاری باشوری کوردستان و شاری هەولێر لە بواری مافەکانی مرۆڤ، لە چاوپێکحەوتنێکی ئاژانسی فوراتدا ئاماژە بە داگیرکارییەکانی تورکیا و هاوکارییەکانی پارتی دەکات بۆ تورکیا، باس لە پێشلکارییەکانی مافی مرۆفیش دەکات کە چۆن لە پێناو داگیرکەردا هاونیشتمانییان زیندانیی دەکرێن و هێرشیان دەکرێتەسەر و تیرۆر دەکرێن؛ وتی: دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک کە بە ئاشکرا سیستەمی ئاغایەتی بچەسپێنێت.

دەشڵێت، دەسەڵاتدارانی کورد لە باشور باوەڕیان بەوە نەبووە، کە گەلەکەیان پشتیوانییان لێبکات، رژێمێک باوەڕی نەبێت میللەتەکەی داکۆکی لێبکات هانا بۆ وڵاتانی دیکە دەبات، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندییەوە بەکار دەهێندرێت.

کوردیی وتیشی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، پێشتریش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بێ دەنگ بوو. با واز لەوە بهێنین، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆچی بێدەنگە، بەڵکو دەبێت بپرسین بۆچی هێزە سیاسییەکانی خۆمان بێ دەنگن.

ئەو چالاکوانەی مافەکانی مرۆڤ جەختیکردەوە: با خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە بزانێت، کە لەهەر شوێنێکدا کوردێکی سەربەخۆ و ئازاد هەبێت ئەوە پارتی لە بەرامبەری دەوەستێتەوە، لە هەرچوارپارچەی کوردستان هیچ هێزێکی سیاسیە نییە ململانێی رۆژئاوای کوردستان بکات تەنها پارتی دژایەتیی دەکات. هەروەها هەموو پارتەکانی تەواوی کوردستان پشتیوانیی هەدەپە دەکەن تەنها پارتی نەبێت، لە چ شوێنێکی کوردستان کوردێکی بەشەرەف هەیە دژایەتی شۆڕشگێرانی قەندیل بکات؟ جگە لە پارتی تەواوی هێز و لایەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان پشتیوانی لە کەمپینی ئازادیی بەڕێز ئۆجالان دەکەن جگە لە پارتی نەبێت کە ڕێگریی دەکات.

لەبارەی سزادانی ئازدییخوازن لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەپێناو داگیرکەران، ئەو چالاکوانە ئاشکرای کرد: هەر کاتێک گەنجێک بڵێت ڕێگەنادەم داگیرکەر بێتە ناو وڵاتم ئەوە پارتی ئەو گەنجە ئەشکەنجە دەدات و بە چەندین ساڵ زیندانی دەکات، وەکو ئەوەی دەرهەق بە زیندانیانی بادینان کرا و لە هەولێر بینیمان تەنها لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە داگیرکارییان ڕەتکردۆتەوە هێرشیان کرایە سەر و ئەشکەنجە دران.

هاوڕێ کوردیی وتیشی: ئەم فشارە زۆرەی دەسەڵاتی سیاسی لە هەریمی کوردستان ئەنجامی دەدات بەزیانی خۆیان دەشکێتەوە، چونکە لە مێژوودا هیچ رژێمێک نەبووە هاووڵاتیان و هاونیشتیمانیانی خۆی سەرکوت بکات لەپێناو داگیرکەر”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە

بەدروشمی ئازادیی بۆ رێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز بێت بەدروشمی ئازادیی جەستەی بۆ رێبەر ئاپۆ و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *